لای‌لایە ئوممەتی غافڵ، لای لایە...

لای‌لایە ئوممەتی غافڵ، لای لایە...

لای لایە ئوممەتی بێباک، لای لایە... تۆ لە پەڕی قازدا بنوو، غـ.ـەززە فێرە بەو ئاگر و هەرایە! ...

لای‌لایە ئوممەتی غافڵ، لای لایە...

یەک خولەک خوێندنەوە ٥ بینینەکان ١٨ ئایار ٢٠٢٦

لای‌لایە ئوممەتی غافڵ، لای لایە...

لای لایە ئوممەتی بێباک، لای لایە...

تۆ لە پەڕی قازدا بنوو، غـ.ـەززە فێرە بەو ئاگر و هەرایە!

لای لایە ئوممەتی غافڵ لای لایە... بنوو، با گریانی منداڵەکان دڵی ناسکت نەڕەنجێنن، با دیمەنی شەهیدەکان خەونی نازت نەشێوێنن! با بانگەوازی فەرماندەکان ویژدانی نووستووت نەهەژێنن!

بنوو، پاڵەوانی پشت شاشەکان، بنوو... غـ.ـەززە لە خوێندا گەوزی و تۆش برۆیەکت پێوە نەچوو!

بنوو، ئوممەتی فارووق بنوو... سینـ.ـوار و زەیـ.ـف و حەداد شەهید بوون؟! چ باک، سەرت سەلامەت خۆیان حەزیان بەو ڕێیە بوو!

لای لایە نووستووی سەدان ساڵە، لای لایە... مێژوو دەنووسرێت و ئەویش مەستی نۆشینی ئاوی سوێری دونیا یە!

دوژمن بێدار و بەئاگا، خەریکی ڕاوکردنی شێرە، تۆش لەناو پێخەفی غەفڵەتدا، خەریکی لای لایە بە لێرە!

بنوو موسڵمانی غافڵ تۆش نەبی بەڵێنی خوا هەر دێتە جێ، بەڵام باش بزانە باجی ئەم خەوەت، سەرشۆڕییەکی حەتمی ئەبێ!

سناء محی الدین

#ئاستانە_Astana

دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە موسوڵمانان

هەمووی ببینە