شیوەنی مردنی لیندسی گراهام

شیوەنی مردنی لیندسی گراهام

"چەک بدەن بە کوردەکان با شەڕەکە بکەن و تەواو."

شیوەنی مردنی لیندسی گراهام

نووسەرئاستانەئاستانە
پێنج خولەک خوێندنەوە ١ بینینەکان ١٣ تەمموز ٢٠٢٦

شیوەنی مردنی لیندسی گراهام

دوێنێ و لەناکاو، مردنی «لیندسی گراهام» ڕاگەیەنرا، کە جارێ دیار نییە بە چی مردووە. هەرچەندە لە هەندێک میدیای نافەرمییەوە وا باس دەکرێت لەلایەن ڕووسیاوە کوژرابێت؛ کە گراهام هەمیشە دەیگوت: "کوشتنی ڕووسەکان باشترین کارێکە کە ئەمریکا وەبەرهێنانی تێدا کردبێت."

ئەوەی جێی سەرنجە شیوەن و تازیەباریی میدیای کوردی بوو، کە دەیانگوت کورد دۆستێکی نزیک و بەوەفای لەدەست داوە. لە کاتێکدا گراهام کوردی تەنیا بە داشێک دەبینی و، هەرچی لەم ناوچەیە ڕووی بدایە دەیگوت: "چەک بدەن بە کوردەکان با شەڕەکە بکەن و تەواو."

لەگەڵ ئەمانەشدا، گراهام یەکێک لە سیاسییە ڕەگەزپەرست و نەگریسەکانی ئەمریکا بوو، تەنانەت شانازیی بە لێدانە ئەتۆمییەکەی ئەمریکاوە دەکرد بۆ سەر هێرۆشیما و ناگازاکی، و داوای دووبارەکردنەوەی هەمان شتی دەکرد لە غەززە و، چەندین جار داوای تەختکردنی سەرتاسەری غەززەی کردووە.

گراهام حەزی بە هەموو شەڕێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، شەڕخۆشکەرێکی بەناوبانگی کۆنگرێس بوو. لەگەڵ ئەمانەشدا، تۆمەتێکی زۆری هاوڕەگەزبازیی لەسەر بوو لەلایەن ڕۆژنامەکانەوە و، بەناوبانگ بوو بەوەی کە کڕیارێکی بەردەوامی خانەکانی لەشفرۆشی بوو. لە کۆتاییشدا بە سەڵتی و بەبێ خێزان مرد.

ئایا نەگریسێکی وا، هیی ئەوەیە بە دۆست و نزیکی کورد دابنرێت؟



#ئاستانە_Astana

ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە فیکر

هەمووی ببینە