دوێنێ، فڕۆکەکانی قەوارەی بۆگەنی سەهیۆنی شوقەیەکیان لە غەززە بۆردومان کرد. ئاگرێکی گەورە لە شوقەکە کەوتەوە؛ ئەوەی لە نێویدا بوو بە شەهیدی و برینداری دەرهێنرانە دەرەوە، تەنیا کچێک و دایکی نەبێت.
لە کاتی گەڕان بە دوایاندا، گوێبیستی دەنگی گریانی منداڵێک بوون. کاتێک گەیشتنە لای، بینییان وا کچێک لەسەر جێگەی نوستنەکەی دانیشتووە و چاوی بڕیوەتە دایکی، کە وا لەبەرچاویدا دەسووتێت و هاوار دەکات.
ناتوانم وێنای ئەم دیمەنە بکەم، ناشتوانم بۆ یەک چرکەش خۆم بکەمە جێی ئەو منداڵە؛ نازانم ئەو منداڵە چۆن ئەو دیمەنەی لە مێشکی خۆیدا لێک داوەتەوە، ناشزانم ئەم جیهانە پێکسازە لەگەڵ تیرۆردا، بە چ شتێک قەرەبووی ئەو چرکەساتە بۆ ئەم منداڵە دەکاتەوە!
بێگومان ئەم منداڵە ڕزگاری نەبوو؛ دەشێت جەستەی پڕ زام و برینی لە ئاگرەکە دەربازی بووبێت، لێ شتێک لەو منداڵە لەو شوێنە مایەوە، شتێک کە هەرگیز بەدەستی ناهێنێتەوە. ئەم بەرەبەیانە بۆ هەمیشە لە یادگەیدا بە هەڵواسراوی دەمێنێتەوە و، لەگەڵ گەورەبوونیشیدا کۆتا وێنەی دایکی لە خەیاڵیدا دەمێنێتەوە کە لەبەرچاویدا دەسووتا.
ئەو منداڵە دەربازی نەبوو؛ ئەو ئاگرە بڕی ئەوەندەی بۆ جێهێشت کە بە درێژاییی ژیانی، لە ناخیدا بیسووتێنێت.
ــ مالیک شینباری
#ئاستانە_Astana
- دیزاینەر
- موحەممەد ڕەسول

- ئامادەکار
- ئاستانە

- بڵاوکەرەوە
- گەشبین




.jpg?w=640&q=75&format=webp)