تێناگەم ئەم خەڵکە چییانە! ئاخر شوورەیی نییە تۆ پێت خۆش بێت شارستانییەتێکی گەورەی وەک فەڕەنسا ئاوای لێ بێت؟
قەینا شارستانییەتەکە لەسەر گۆشت و خوێنی چەندان نەتەوە بووە، بەڵام هەر نابێت پێت خۆش بێت!
قەینا شارستانییەتەکە لەسەر خوێنی ملیۆنان ئەفریقی بێت، هەر لە میسر و سوودان و جەزائیرەوە تا نێجیر، غانا و گابۆن. قەینا لەسەر تاڵانی سەروەتی کیشوەرێکی تەواو بێت، بەس نابێت پێت خۆش بێت!
قەینا با فەڕەنساش کوشتاری کردبێت و کەللەسەری ١٨ هەزار نەتەوەی جیاوازی هەڵگرتبێت، بەڵام نابێت! یان ئەوەی کە ئابووریی چەندان وڵاتی زەوت کردووە و تا ئێستاش خاوەن بڕیاری خۆیان نەبن، و دەیان کودەتا و کوشتاری لەژێرەوە دروست کردبێت، بەس گوناهە ئەو شارستانییەتە گەورەیە بڕووخێت!
قەینا کۆمپانیاکانی بەربووبێتنە گیانی دەیان وڵاتی ئەفریقی و (یۆرانیۆم، زێڕ، نەوت) هەڵڵووشن و، خەڵکیش لە برسان بمرێت؛ قەینا با هەزاران ئەفریقی وەک مشکی تاقیگە، نەخۆشی و دەرمانیان لەسەر تاقی بکرێتەوە، بەڵام نابێت پێت خۆش بێت بڕووخێت!
ڕاستە فەڕەنسا سووکایەتیی بە پێغەمبەرمان کردووە (ﷺ)، و هەر جارە و بە بیانوویەک تەنگ بە موسڵمانەکانی خۆی هەڵدەچنێت، بەڵام هەر چۆنێک بێت وڵاتێکی 'مرۆڤدۆست و ئازادیخوازە!' نابێت پێت خۆش بێت ئاوا لێی بقەومێت.
بە خۆتاندا بچنەوە!
ئارامی مەلا نووری
#ئاستانە_Astana
- دیزاینەر
- موحەممەد ڕەسول

- ئامادەکار
- ئاستانە

- بڵاوکەرەوە
- گەشبین




.jpg?w=640&q=75&format=webp)