ماوەی پێشوو کە چەند پۆستێکمان لەسەر خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا نووسی، دەیان کۆمێنت تۆمەتی درۆ و چەواشەکارییان دایە پاڵمان، و دەیانگوت کە: «ئەستەمە فەڕەنسییەک وا لە وڵاتی خۆی بکات و، ئەوەی هەیە هەمووی کۆچبەر و پەنابەرن خەریکی ڕاوڕووتن!»
بەس کە تەماشای میدیا و ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا دەکەیت شتی تر دەبینیت. هەرچەند تا ئێستا وەزارەتی دادی فەڕەنسی ڕەگەزی دەستگیرکراوەکانی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام تازەترین ڕاپۆرتی «TF1»ی فەڕەنسی کە لەسەر ٢٧١ دەستگیرکراوی خۆپیشاندەران کردوویەتی، دەرکەوتووە کە زیاد لە ٧٠٪ـیان فەڕەنسی بوون.
پێشتریش ڕاپۆرتێکی «LES SURLIGNEURS» کە لەسەر ١٨٦ کەس کراوە، دەری خست کە ٧٠٪ـی دەستگیرکراوەکانی لای پۆلیس، ئەسڵزایەی فەڕەنسین و لەدایکبووی فەڕەنسان؛ و تۆمەتبارن بە تاڵانی و تێکدانی سەروماڵی گشتی.
هەر لەدوای لێدوانەکەی ترەمپیشەوە کە وتبووی هۆکاری ئاژاوەکە کۆچبەرانن، میدیا دیارەکانی فەڕەنسا -هەر لە لۆمۆند و میدیا پارت و TF1- زنجیرەیەک ڕاپۆرتیان کرد و ڕەتیان کردەوە کە کۆچبەران هۆکاری خۆپیشاندانەکان بن.
جا ئیتر، یان ئەم میدیا و ڕۆژنامانە ئاگایان لە دنیا نییە، شارەزای فەڕەنسا نین و درۆ دەکەن، ڕۆشنبیر و کۆمێنتنووسەکانی ئێمەش باشتری لێ دەزانن... یانیش گرێیەکی دەروونی هەیە کە هەمیشە ئامادەی لۆمەکردن و کوتینی تاکی ڕۆژهەڵاتییە!
#ئاستانە_Astana
- بڵاوکەرەوە
- گەشبین




.jpg?w=640&q=75&format=webp)