مەسیحییەکان لە چ کاتێکدا ئافرەت بە گڵاو دادەنێن؟

مەسیحییەکان لە چ کاتێکدا ئافرەت بە گڵاو دادەنێن؟

مەسیحییەکان لە چ کاتێکدا ئافرەت بە گڵاو دادەنێن؟

نووسەرئاستانەئاستانە
سێ خولەک خوێندنەوە ٩٩٤ بینینەکان ١٠ ئازار ٢٠٢٢

مەسیحییەکان لە چ کاتێکدا ئافرەت بە گڵاو دادەنێن؟

لە کتێبی پیرۆزدا ئافرەت بە گڵاو دانراوە کاتێک کەوتووەتە سووڕی مانگانەوە، لە ماوەی سووڕی مانگانەشدا هەر پیاوێک یان هەر شتێک کە ئافرەتەکە دەستی بەری کەوتبێت بە گڵاو دادەنرێت.

وەک لە پەرتووکی لییڤەکان: بەشی ١٥: بڕگەی ٢٠ تا کۆتایی هاتووە.

²⁰ ”ئەگەر ژنێک خوێنلێچوونی هەبوو، ئەوا حەوت ڕۆژ لە خوێنلێچوونی مانگانەی دەمێنێتەوە و هەرکەسێک دەستی لێ بدات هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت."

²¹ ”هەموو ئەو شتەی لەسەری ڕادەکشێت یان دادەنیشێت لە کاتی خوێنلێچوونی مانگانەی، گڵاو دەبێت."

²² "هەر کەسێکیش دەست لە نوێنەکەی بدات، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت."

²³ "هەر کەسێکیش دەست لە شتێک بدات کە ئەو لەسەری دانیشتبێت، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت."

²⁴ "ئەگەر نوێن بێت یان هەر شتێک کە لەسەری دانیشتووە، هەر کاتێک کەسێکیش دەستی لێ بدات، ئەوا هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت."

²⁵ ”ئەگەر پیاوێکیش لەگەڵی ڕابکشێت، جا لە خوێنلێچوونەکە بەر پیاوەکە بکەوێت، ئەوا پیاوەکە حەوت ڕۆژ گڵاو دەبێت و لەسەر هەر نوێنێکیش ڕابکشێت، گڵاو دەبێت."

²⁶ ”ئەگەر ئافرەتێک ماوەیەکی درێژ خوێنی لێ چوو، بێجگە لە کاتی خوێنلێچوونی مانگانەی، یان ئەگەر دوای کاتی خوێنلێچوونەکەی هەر بەردەوام بوو، ئەوا هەموو ڕۆژانی خوێنلێچوونەکەی وەک کاتی خوێنلێچوونی مانگانەی، گڵاو دەبێت."

²⁷ "هەموو نوێنەکەش کە لەسەری ڕادەکشێت لە ڕۆژانی خوێنلێچوونی وەک نوێنی ڕۆژانی خوێنلێچوونی مانگانەیەتی، هەموو ئەو شتانەش کە لەسەری دادەنیشێت، ئەوا گڵاوە وەک گڵاوی خوێنلێچوونی مانگانەی."

²⁸ "هەرکەسێکیش دەستیان لێ بدات، گڵاو دەبێت و پێویستە جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت."

²⁹ ”ئەگەر لە خوێنلێچوونەکەی پاک بووەوە، ئەوا حەوت ڕۆژ دەژمێرێت، ئینجا بەپێی ڕێوڕەسم پاک دەبێتەوە."

³⁰ "لە ڕۆژی هەشتەم دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر دەبات و دەیانهێنێتە لای کاهینەکە، بۆ لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن."

³¹ "ئینجا کاهینەکەش یەکێکیان دەکاتە قوربانی گوناهـ و ئەوی دیکەش قوربانی سووتاندن. کاهینەکە لەبەردەم یەزدان کەفارەتی بۆ دەکات لە گڵاوی خوێنلێچوونەکەی."

³² ”جا نەوەی ئیسرائیل جیا بکەنەوە لەو شتانەی گڵاویان دەکات، با لە گڵاویدا نەمرن و نشینگەکەم کە لەنێویاندایە گڵاوی نەکەن.“

³³ "ئەوە ڕێنمایییە بۆ ئەمانە: ئەو پیاوەی کە لێچوونی هەبێت، ئەوەی تۆوی لێ دێتە دەرەوە و پێی گڵاو دەبێت."

³⁴ "ئەو ئافرەتەی خوێنلێچوونی مانگانەی هەیە، ئەو پیاوەی یان ئەو ئافرەتەی لێچوونێکی هەیە، ئەو پیاوەش کە لەگەڵ ژنێک کە گڵاو بووبێت ڕابکشێت."

بەڵام لە ئیسلامدا مامەڵەیەکی ئاسایی لەگەڵ ئەو ئافرەتانە کراوە کە کەوتوونەتە سووڕی مانگانەوە، پێش هاتنی ئیسلام، عەرەبە کۆنەکانیش ئافرەتانیان بە گڵاو داناوە، بۆیە کە پێغەمبەر موحەممەد (ﷺ) دێت، ئەم نەریتە لا دەبات.

کاتێک کە دایکە عائیشەی خێزانی پێغەمبەر (ﷺ) دەکەوێتە سووڕی مانگانەوە، دەم دەنێت بە جامێک ئاوەوە، پێغەمبەریش (ﷺ) پاش ئەو دەم دەنێت بە هەمان شوێنەوە کە دایکە عائیشە دەمی پێوە ناوە، وەک هەڵوێستێک کە دەری بخات ئافرەتان پاکن.

یاخود، دایکی سەلەمە (دایکی باوەڕداران) خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەردا (ﷺ) لەناو خەمیلەیەکدا (جۆرێکی نوێن بووە) بووم و تووشی حەیز بووم، بە هێواشی لە خەمیلەکە چوومە دەرەوە و جلی حەیزم پۆشی، پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: تووشی نیفاس بوویت؟

وتم: بەڵێ.

بانگی کردم و لەگەڵ خۆیدا بردمییە ناو خەمیلەکەوە.

[صحیح بوخاری: ژمارە ٨٣١]

#ئاستانە_Astana

#ڕۆژی_جیهانی_ئافرەتان

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئایینەکان

هەموویان ببینە