ئامادەبە بۆ ئەوەی بە میزی «گا» بتشۆن!
هەر ئایینێک پەڕتووک و شەریعەتی تایبەت بە خۆی هەیە، شەریعەتیش بناغەی باوەڕی هەموو باوەڕدارێکە، کاتێک مرۆڤ خۆی دەداتە پاڵ ئایینێک، پێویستە لەسەری پابەند بێت بە فەرمان و یاسای ئایینەکەیەوە.
لەم نووسینەدا یاسایەکی ئایینی زەردەشتی دەخەینە بەر دیدی خوێنەر کە «ئاهوورامەزدا»ی خودای چاکە فەرمانی پێ کردووە.
لە ڤارگەردی ٥ بەندی ٥٤، سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئافرەتەی کە منداڵەکەی لەبارچووە، ئاهوورامەزدا دەڵێت: "پاش سێ ڕۆژ لە پاش ئەوەی کە منداڵەکەی لەبارچووە ئینجا دەبێت ئەو ئافرەتە بە میزی گا خۆی و جلوبەرگەکانی بشوات." هەروەها لە بەندی ٥٦ی هەمان ڤارگەردا هاتووە: "بۆ ماوەی ۹ ڕۆژ ئەم ئافرەتە دەبێت لە خەڵک داببڕێت و پاش ۹ ڕۆژ دەبێت دیسان ئەم ئافرەتە خۆی و جلوبەرگەکەی بە میزی گا بشواتەوە."
کاتێک مرۆڤ دەکەوێتە دۆخێکی دژوارەوە، کە تووشی نەخۆشییەک دەبێت، یان کەسێکی دەمرێت، لە ڕووی دەروونییەوە پێویستی بەوەیە کە خزم و کەسوکار و دەرودراوسێ دڵنەوایی بدەنەوە و لە چواردەوری بن.
لە کاتی منداڵ لەبارچوونیشدا ئافرەت لە دۆخێکی سەخت و ناهەمواردایە، گرنگە کە کەسوکارەکەی یارمەتیدەری بن، نەک کەناری بخەن و وازی لێ بهێنن!
ئەگەر ئافرەتێک ئەم ئایینەی هەڵبژارد، با خۆی بۆ ئەم بارودۆخە ئامادە بکات!
#ئاستانە_Astana

ئامادەبە بۆ ئەوەی بە میزی «گا» بتشۆن!
ئامادەبە بۆ ئەوەی بە میزی گا بتشۆن! هەر ئایینێک پەڕتووک و شەریعەتی تایبەت بە خۆی هەیە، شەریعەتیش بناغەی باوەڕی هەموو باوەڕدارێکە، کاتێک مرۆڤ خۆی دەداتە پاڵ ئایینێک، پێویستە لەسەری پابەند بێت بە...
ئامادەبە بۆ ئەوەی بە میزی «گا» بتشۆن!
ئامادەبە بۆ ئەوەی بە میزی گا بتشۆن! هەر ئایینێک پەڕتووک و شەریعەتی تایبەت بە خۆی هەیە، شەریعەتیش بناغەی باوەڕی هەموو باوەڕدارێکە، کاتێک مرۆڤ خۆی دەداتە پاڵ ئایینێک، پێویستە لەسەری پابەند بێت بە...
نووسەر
ئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ١٨٥٩ بینینەکان ٣١ ئازار ٢٠٢٢



