زیادوبڕی لە ئینجیلدا!
مەسیحییەکانی ئەم سەردەمە زۆر جار دەڵێن: "کێ، چۆن و کەی پەڕتووکی پیرۆز دەستکاری کراوە؟ لە چ شوێنێک، چ کەسێک و چ کاتێک ئەم کردارە کراوە؟" ئەمە لە خۆیدا پرسیارێکی فەلسەفەییە وەک بنچینەیەک بۆ لێکۆڵینەوەکانیان، ئێمەش هەمان پرسیار دەکەین لە سەردەمی ئێستادا: "چ کەسانێک و لە چ شوێنێک و چ کاتێک؛ دەقە کوردییەکانی نێو ئینجیل وشەسازی، یان کورتکردنەوەیان بۆ کراوە؟"
"ئەم جۆرە بە نوێژ نەبێت دەرناکرێت."
عيسی فرمود: "اين نوع روح ناپاک جز با دعا بيرون نمیرود."
فَأَجَابَ: "هَذَا النَّوْعُ لَا يُطْرَدُ بِشَيْءٍ إِلّا بِالصَّلاةِ وَالصَّوْمِ!"
مەرقۆس: بەشی: ٩، دەقی: ٢٩
ئەگەر سەیری ئەم دەقە بکەین لەنێو ئینجیلی مەرقۆس، دەبینین تەنیا باسی نوێژ دەکات بۆ دەرکردنی ڕۆحی خراپ، بەڵام هەمان دەق لە وەرگێڕانەکانی تر باس لە نوێژ و ڕۆژوو دەکات بۆ ئەنجامدانی دەرکردنی ڕۆحی خراپ لە جەستەی کەسێکدا. جیاوازی نێوان وەرگێڕان لەنێو زمانەکان کەوا بۆ پەڕتووکی پیرۆز و چوار ئینجیلدا کراوە، گەلێک زۆرە تەنانەت لە زمانی عەرەبیدا بە جیاواز وەرگێڕان بۆ وشە کراوە.
"هَذَا النَّوْعُ لَا يُطْرَدُ بِشَيْءٍ إِلّا بِالصَّلاةِ وَالصَّوْمِ." واتە: "ئەم جۆرە دەرناکرێت بە هیچ، تەنها بە نوێژ و ڕۆژوو نەبێت."
"هذَا الْجِنْسُ لاَ يُمْكِنُ أَنْ يَخْرُجَ بِشَيْءٍ إِلاَّ بِالصَّلاَةِ وَالصَّوْمِ." واتە: "ئەم ڕەگەزەی ناتواندرێت دەربهێنرێت، تەنیا بە نوێژ و ڕۆژوو نەبێت."
بەڵام هەمان وەرگێڕان کەوا لە زمانی کوردی بۆی کراوە بەم چەشنەیە: "ئەم جۆرە بە نوێژ نەبێت دەرناکرێت" مەرقۆس: بەشی ٩، دەقی: ٢٩
بەڵام ئەی کوا باسی ڕۆژوو؟ بۆچی ئەم وشەیە لەم وەرگێڕانە سڕدراوەتەوە؟ لە زمانی کوردی تەنیا وشەی «ڕۆژوو» نەماوە، بەڵام لە وەرگێڕانی فارسیدا وشەی نوێژ و ڕۆژوو گۆڕدراوە بە «نزا = دوعا»:
"اين نوع روح ناپاک جز با دعا بيرون نمیرود."
مرقوس: قسمت: ٩، دق: ٢۹
جیاوازی نێوان ئەم دوو بڕگەیە کەوا هەردووکیان لەیەک زمانەوە وەرگیراوە چەندە زۆرە!
فَقَالَ لَهُمْ: "هذَا الْجِنْسُ لاَ يُمْكِنُ أَنْ يَخْرُجَ بِشَيْءٍ إِلاَّ بِالصَّلاَةِ وَالصَّوْمِ." مرقس: ٩:۲۹
نووسینی: توانا کەمال
- سێ وەرگێڕانی سەرەوە لە ئەپلیکەیشنی پەڕتووکەکەم وەرگیراوە.
- کۆتا دەقی عەرەبیش لە ئەپلیکەیشنی (مركز دراسات الكتاب المقدس) وەرگیراوە
#ئاستانە_Astana




