کێ ڕاستە، کێ هەڵە؟

کێ ڕاستە، کێ هەڵە؟

کێ ڕاستە، کێ هەڵە؟

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٥٩٠ بینینەکان ٢ ئاب ٢٠٢٢

کێ ڕاستە، کێ هەڵە؟

لە ئینجیلی لۆقا، بەشی ٢٢، لە دانیشتنی مەسیح لەگەڵ قوتابییەکانی باسی پلەوپایە دەکات لەگەڵیان، کەوا کێ پلەوپایەی بەرزترە؛ ئەوەی وەکوو پاشا فەرمان دەکات، یان ئەوەی وەک خزمەتکارە؟ ئەمەش لەڕووی چاکەکاریییەوە، ئەوەی پاداشت وەردەگرێت پایە بەرزترە.

لێرەدا مەسیح بە قوتابییەکانی دەڵێت:

²⁸ "ئێوە ئەوانەن کە لە تاقیکردنەوەکانمدا لەگەڵم مانەوە."

٢٩ "منیش شانشینێکتان بۆ دادەنێم، هەروەک باوکم بۆی داناوم."

٣٠ "تاکوو لە شانشینەکەمدا لەسەر خوانەکەم بخۆن و بخۆنەوە، لەسەر تەخت دادەنیشن و دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیل حوکم دەدەن."

لۆقا بەشی: ٢٢ دەقی: ٢٨ _ ٣٠

بەگوێرەی دەق؛ خواردن و خواردنەوە لە شانشینی ئاسمان بوونی هەیە، ئەمەش وتەی خودی مەسیحە.

بەڵام لە پەڕتووکی ڕۆما، کەوا نووسەرەکەی کەسێکە دوای مەسیح پەیدا بووە، واتە لە قوتابییانی مەسیح نییە، وەک لە پێشەکی پەڕتووکی ڕۆما باسی کراوە، لە «نامەی پۆڵس بۆ باوەڕدارانی ڕۆما».

کورتە باسێک

«پۆڵس» جوولەکەیەکی فەریسی بوو کە پێشتر بە «شاول» ناسرابوو. ئەو لە ڕێگەی پەرجووێکەوە بووە قوتابی و نێردراوی مەسیح (بڕوانە ‏کردار ٩‏:١٣‏-٢٨).‌‏ بە سرووشی ڕۆحی پیرۆز لە نزیک ساڵی (٥٧ زایینی) لە شاری کۆرنسۆسەوە نامەیەکی بۆ باوەڕدارانی ڕۆما نووسی.

پۆڵس لە نووسینەکەیدا باسی چاکە و خراپە دەکات لەگەڵ خەڵکی. بەڵام لە ئەنجامی باسکردنی پاشایەتی و پاداشتی خودا، نەهی دەکات لە بوونی خواردن و خواردنەوە لەلای خودا.

¹⁷ "چونکە پاشایەتی خودا خواردن و خواردنەوە نییە،

بەڵکوو ڕاستودروستی و ئاشتی و خۆشییە لە ڕۆحی پیرۆزدا."

¹⁸ "هەرکەسێک بەم شێوەیە خزمەتی مەسیح بکات،

جێگای ڕەزامەندی خودا دەبێت و خەڵکیش متمانەی پێ دەکەن."

ڕۆما بەشی: ١٤ دەقی ١٧ _ ١٨

پرسیار ئایا: مەسیح لە باسی پاداشتی خواردن و خواردنەوە، تەنیا مەبەستی لە قوتابییەکانی بووە کە دەڵێت: «ئێوە ئەوانەن کە لە تاقیکردنەوەکانمدا لەگەڵم مانەوە»، ئایا کام لەم نووسینانە ڕاستن؟!

نووسینی: توانا کەمال

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئایینەکان

هەموویان ببینە