ئەو حەسرەتەی ڕۆژێک سەر و دڵت دەگرێت

ئەو حەسرەتەی ڕۆژێک سەر و دڵت دەگرێت

ئەو حەسرەتەی ڕۆژێک سەر و دڵت دەگرێت لەوانەیە تۆ ئێستا بە پۆستەکانی سۆشیاڵ میدیادا بۆ خۆت بسووڕێیتەوە و،...

ئەو حەسرەتەی ڕۆژێک سەر و دڵت دەگرێت

یەک xulek xwendin ١ Dîtin ٢٤ ئایار ٢٠٢٦

ئەو حەسرەتەی ڕۆژێک سەر و دڵت دەگرێت

لەوانەیە تۆ ئێستا بە پۆستەکانی سۆشیاڵ میدیادا بۆ خۆت بسووڕێیتەوە و، بە دوای (ڕیلە) کۆمیدییەکاندا بگەڕێیت، یان لەوانەیە بە دوای فیلمێکی خۆشدا بگەڕێیت تا سەیری بکەیت، بە تەمای پیاسە بیت، یان لەوانەیە ئەسڵەن ئێستا لە خەو هەستابیت و، بتەوێت تۆزێکی تر بخەویتەوە.

بێئاگا لەوەی کەسانێکی دی بە ئاوات و خۆزگەی چەند خولەکێکی ئێستای من و تۆن. نازانم بیستبێتت، بەڵام ئەمڕۆ حەوتەم ڕۆژی یەک لە وەرزە گەورەکانی بەندایەتییە و، دووسبەی عەرەفەیە؛ کە ئەم ڕۆژانە باشترین ڕۆژەکانی ساڵن.

نوێژێک، زیکرێک، سەدەقەیەکی بچووک، یان دوعایەک لە دڵەوە، دەکرێت ببێتە دەرگا و خێرێکی بێئەندازە لەلایەن پەروەردگارەوە. خەڵکێکی زۆر ئێستا لەژێر خاکن و، بە ئاواتی پێنج خولەکی ئێستای من و تۆوەن، کە بە تەماشاکردنی ڕیل و سۆشیاڵ میدیا دەیسووتێنین.

تەنیا ئەوەت لە یاد بێت، ئەو حەسرەت و خۆزگەیە ڕۆژێک بەرۆکی ئێمەش دەگرێت؛ تا نەچووە، خۆت کۆ بکەرەوە!

#ئاستانە_Astana

Zêdetir ji موسوڵمانان

Hemûyan bibîne