سبەی لە دەستە غافڵەکان مەبە
سبەی عەرەفەیە؛ خێرترین و باشترین ڕۆژێک کە خۆر تێیدا هەڵدێت. کارەکان زۆرن لەم ڕۆژەدا بتوانیت بیکەیت، بە ئەندازەی توانای مرۆڤ خواپەرستی و نمایشی ئیمان هەیە کە بیکەیت، بەڵام بێگومان باشترین و گشتگیرترین پەرستشی ئەم ڕۆژە، بریتییە لە بەرزکردنەوەی دەستی نزا و پاڕانەوە بۆ لای خودا.
جوانیی دوعا لەوەدایە کە دەربڕینی هەژاری و نیازمەندیی ڕاستەقینەی تۆیە بۆ بەخشینەکان، سەخاوەتمەندی و، ڕەحمەتی بێکۆتای پەروەردگار. لە پەرستشەکانی تردا، زۆرجار مرۆڤ بۆ ئەنجامدانیان پشت بە هێز و هەوڵی خۆی دەبەستێت، بەڵام دوعا بریتییە لە داماڵینی خۆت لە هەموو توانا و هێزێک و، تەنیا چاوەڕوانیکردنی فەزڵ و لوتفی خودا.
گەورەییی ئەم ڕۆژەش هەر لەم حاڵەتەوە سەرچاوەی گرتووە؛ ئەو کاتەی حاجییان بەوپەڕی سادەیی، بە پۆشاکێکی بێگەرد، بە یەکڕەنگ و یەک سیماوە، ڕوو لە قاپی پەروەردگار دەکەن. عەرەفە ڕۆژی نزا و دەستبەرزکردنەوەی هەموو موسڵمانانە بۆ لای خاوەن و گەورەکەیان.
بۆیە؛ با سبەی دەستەکانت لە دەستە غافڵ و بێئاگاکان نەبن؛ دەستەکانت بەرز بکەرەوە و بە دڵێکی پڕ لە ئومێدەوە، بەر قاپی خودا بگرە.
#ئاستانە_Astana
- Dîzayner
- موحەممەد ڕەسول

- Amadekar
- ئاستانە





