ناباوەڕان لە لێکدانەوەی سەرەتای ژیاندا خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن!
سەرەڕای ئەو هەموو هەوڵانەشی لە ئاست و ناوەندە جیاجیاکاندا پێشکەش کرا، بەڵام دۆزینەوەی سەرەتای دروستبوونی ژیان هەر لە دەرەوەی زانست ماوەتەوە. سەیریش لەوەدایە، زانایانی ناباوەڕ دەیانەوێت بە جۆرێک لە فەلسەفە و بازهەڵدان بەسەر بابەتەکاندا ڕازیمان بکەن و چاومان ببەستن. زانای ناباوەر (Richard Dawkinz)ی بەریتانی لە پەڕتووکەکەیدا بە ناوی: «جینی خۆپەرست» (The Selfish Gene) بەوپەڕی جورئەتەوە دەڵێت: "(DNA) کە زانیارییە گرنگانەی ژیان هەڵدەگرێت، هەر بە ڕێککەوت هاتووەتە بوون، پاشان زیاتر و زیاتر پەرەی سەندووە و زیندەوەرانی تێدا هاتووەتە بوون."
وشەی «ڕێککەوت»یان کردووە بە سیحرێک و هەموو لایەکی پێ ڕازی دەکەن، چۆن دەکرێت زانایەک کە تەمەنی لە زانستدا سەرف کردبێت، ڕستەیەکی ئاوا سەیر بخاتە ناو نووسینەکانییەوە؟! کە ڕەنگە ئەم لێکدانەوەی زاناکە لە پاشخانی باوەڕەکانییەوە سەرچاوەی گرتبێت، لە کاتێکدا هەر خۆی لە جێگەیەکی تردا دەڵێت: "ژمارە ئەگەرییەکان بۆ دروستبوونی خانە و ژیان، تاقەت پڕووکێنن و ناتوانین لێکی بدەینەوە."
ڕاستییەکەی ئێمەش ناتوانین لێکی بدەینەوە کە چۆن دەتوانن وشەی «ڕێککەوت» بخەنە ناو پەڕتووکە زانستییەکانەوە و بیکەن بە ئامرازی خۆڕازیکردن بەرانبەر هێزی شاراوە.
لە پەڕتووکی: «پاکانەی هەبوون»
#ئاستانە_Astana




