هەڵسەنگاندنێکی لۆژیکی بۆ فرەگەردوونی

هەڵسەنگاندنێکی لۆژیکی بۆ فرەگەردوونی

هەڵسەنگاندنێکی لۆژیکی بۆ فرەگەردوونی

نووسەرئاستانەئاستانە
سێ خولەک خوێندنەوە ٦٨٧ بینینەکان ٨ ئاب ٢٠٢٣

هەڵسەنگاندنێکی لۆژیکی بۆ فرەگەردوونی

فرەگەردوونی، یەکێکە لەو گریمانانەی ئەمڕۆ لە ناوەندە زانستییەکاندا قسەی زۆری لەسەر دەکرێت و بەکاردەهێنرێت لە دژی ڕێکخراوی ئیلاهی، ناوەڕۆکی فرەگەردوونی لەسەر نادڵنیاییە لە کوانتەم میکانیکدا و دابەشکردنی ئەگەرەکانە بەسەر بڕە فیزیاییەکاندا، ئەمەش وای کرد کە بوترێت: "ئەم گەردوونەی هەسارەی ئێمەی تێدایە، یەکێکە لە ملیۆن ملیۆن گەردوون، واتە ژمارەیەکی ناکۆتا لە گەردوون بوونی هەیە."

دەوترێت لەناو هەموو ئەم گەردوونانەدا تەنیا گەردوونی ئێمەیە ژیانی تێدا دروست بووە، ئەمەش واتە ڕێکبەندی دەکرێت بە دانانی گریمانەی بوونی چەندان گەردوون ڕوون بکرێتەوە، یەکێک لەو گەردوونانەش گەردوونەکەی خۆمانە.

تا ئەم چرکەیەی تۆی خوێنەر ئەم نووسینە دەخوێنیتەوە هەر قسەیەک لەبارەی دەرەوەی گەردوون بکەین قسەیەکی بێبەڵگە و بێپشتیوانی زانستییە، چونکە هیچ زانیارییەکمان لەبارەیەوە نییە. ‎لە ڕووی لۆژیکییەوە ئەگەر دوو تیۆری هاوهێزی ڕاڤەکار بەریەک کەوتن، ئەوا سادەترینیان هەڵدەبژێرین. ئەگەر دیاردەیەکی سروشتی لە ڕێگەی هۆیەکی سروشتییەوە تەفسیرکرا لە لایەک، لە لایەکی تر دوو هۆکاری سروشتی تەفسیریان کرد، ئەوا قسەی یەکەم هەڵدەبژێرین.

واتە ئەگەر فرەگەردوونی تیۆر بێت، لەڕووی لۆژیکییەوە خودا هەڵدەبژێرین بۆ دروستبوونی گەردوون، نەک کۆمەڵێک گەردوونی تر، چونکە خودا سادەترین ڕوونکەرەوەیە. لەگەڵ دروستبوونی هەر گەردوونێکدا، پرسیار و گومان زیاتر دەبێت. نەک ملیۆنان و ملیاران، بەڵکوو ئەگەر بوترێت گوگڵەها و گوگڵ پلێکس گەردوونی تر هەیە، ئەوا گوگڵەها پرسیاری تر دروست دەبێت کە بڵێین: «کێ ئەو گەردوونانەی تری دروست کرد؟»

لە کۆتاییدا، ژمارەی گەردوونەکان چەندێک زۆر بێت، لە کۆتاییدا پێویستیمان بە خودا دەبێت بۆ دروستبوونی ئەم هەموو گەردوونە. ئەگەر گەردوونێک بتوانێت گەردوونی تر دروست بکات، مانای ئەوە نییە پێویستیمان بە خودا نییە، ئەم نموونەیە بە هەند وەربگرە: "ڕۆبۆت دەتوانێت ڕۆبۆتی تر دروست بکات، بە ملیۆنان ڕۆبۆت دەتوانن یەکتری دروست بکەن، بەڵام لە کۆتاییدا «مرۆڤ» ڕۆبۆتی دروست کردووە. واتە ئەگەر بە بلیاران ڕۆبۆت هەبن، ئەوا یەکەم ڕۆبۆت لەلایەن مرۆڤەوە دروست کراوە." هەبوونی بلیۆنان ڕۆبۆت بەڵگە نییە لەسەر نەبوونی مرۆڤ. ‎واتا فرەگەردوونی بەرپەرچی خودا ناداتەوە، بەڵکوو ماوەی گەیشتن بە خودا درێژ دەکاتەوە. بەڵگەی لۆژیکی تر زۆرە کە لە دژی فرەگەردوونی باس بکرێت، بەڵام ئەوەندە بەسە.

فرەگەردوونی لە تەرازووی فەلسەفەدا:

"فرەگەردوونی پێشنیازی ئەوە دەکات کە ڕژانی مەرەکەب لەسەر کاغەزێک بۆ چەند جارێک لەوانەیە ببێتە هۆی دروست بوونی وێنەی بڕوسلی!"

«حەمزە ئەندریاس تزۆرتزیس»

«ڕیچارد سوێنبێرن» دەڵێت: "ئەوە شتێکی بێ مانایە گەر وادابنێیت کە ترلیۆنێک «هۆکارییانە پەیوەند کراون» گەردوون هەیە بۆ ڕوونکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی یەک گەردوون، لەکاتێکدا وای دابنێیت یەک یەکە «خودا» کارەکان دەکات." ‎وردەکارییەکانی گەردوون بە فرەگەردوونی لێک نادرێتەوە، چونکە دەکرێت بپرسرێت هۆکاری ئەم هەموو گەردوونە چۆن لێک دەدرێتەوە لە ناباوەڕیدا؟! بۆچی تەنیا گەردوونێک بۆ ژیان شیاوە و ئەوانی تر هەڕەمەکی و ناتەواو دەرچوون؟! لێسەندنەوەی ئامانج لە گەردوون و دروستکردنی ڕێڕەوە جیاوازەکان بۆ ڕاکردن لە خودا، بێبەها کردنی سەرجەم هەبووەکانی مرۆڤیشە، کە ئەمەش خاڵێکە بێباوەڕی لەسەری کۆکە و لە چوارچێوەی خۆی و بیروباوەڕی سەیری گەردوون دەکات و سەرجەمیان بێبەها دەکات.

باوەڕبوون بە فرەگەردوونی باوەڕبوونە بە ڕێکەوت، ڕێکەوتیش ڕەگ و ڕیشەیەکی لاوازی هەیە. ئەو ژمارە زۆرەی کە «ستیڤن هۆکینگ» تەنیا بە گریمانەی دادەنێت بریتیە لە (١٠) بە توانی (٥٠٠) گەردوون! کە لەو ژمارە زۆرەی گەردوونەکاندا یەکێکیان شیاوبێت بۆ ژیان و یاساکانی گونجاوبن، ئەم بیرکردنەوەیە دوورە لە فەلسەفە و بیرکاریش، چونکە ئەگەری دروستبوونی گەردوون بەم شێوە ورد و ئاڵۆزە، زۆر لەوە کەمتر و ئاڵۆزترە خەمڵاندنی بۆ بکەین.

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئیلحاد

هەموویان ببینە