لێکچوونە مۆرفۆلۆجییەکان ناتوانن باوانی هاوبەش پشتڕاست بکەنەوە

لێکچوونە مۆرفۆلۆجییەکان ناتوانن باوانی هاوبەش پشتڕاست بکەنەوە

لێکچوونە مۆرفۆلۆجییەکان ناتوانن باوانی هاوبەش پشتڕاست بکەنەوە

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٧٥١ بینینەکان ١٥ ئاب ٢٠٢٣

لێکچوونە مۆرفۆلۆجییەکان ناتوانن باوانی هاوبەش پشتڕاست بکەنەوە

پەرەسەندنخوازان گریمانە دەکەن کە لێکچوونە پێکهاتەیی «مۆرفۆلۆجی»یەکانی وەک: پێکهاتەی ئێسکی باڵەکانی شەمشەمەکوێرە، پەنجەی دۆلفینەکان، قاچی ئەسپەکان و دەستی مرۆڤەکان، هەموویان ئاماژەن بۆ هەمان سەرچاوەی پەرەسەندن لە باوانێکی هاوبەشدا. لە ڕاستیدا، لێکچوونە مۆرفۆلۆجییەکان ئاماژەن بۆ دەستی دیزاینەرێکی زیرەک لە هەمەچەشنکردنی ژیاندا.

وەک ئان جۆگەر دەڵێت: "بۆ زۆربەی زانایانی بایۆلۆجی، وا گریمان دەکرێت کە لێکچوونە پێکهاتەییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە مرۆڤ و شامپانزی لە ڕێگەی ڕەچەڵەکی هاوبەشەوە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە. ئەم گریمانەیەش بنەمای هەموو بەڵگەهێنانەوەیەکی پەرەسەندنە، بەڵام سەرنج بدەن؛ لێکچوون لە پێکهاتەی زیندەوەرەکان، یاخود ڕیزبەندیی زنجیرەی ناوکە ترشی (DNA) ناتوانێت لە خۆیدا باوانێکی هاوبەش پشتڕاست بکاتەوە. بە نموونە ئۆتۆمبێلەکانی «موستانگ» و «تۆرۆس»، لێکچوونێکی بەهێزیان هەیە و دەتوانیت بڵێیت لە باوانێکی هاوبەشەوە پەرەیان سەندووە کە ئۆتۆمبێلی جۆری «فۆرد»ە؛ بەڵام لێکچوونەکانی نێوان ئەم ئۆتۆمبێلانە دەرەنجامی دیزاینی هاوبەشە، نەک بنەچەی هاوبەش."

Gauger. A., Axe, D., & Luskin, C. (2012) úil Oui úél.Euf Seattle, USA: Discovery institute Press. p. 18

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئیلحاد

هەموویان ببینە