ڕامان لە جوانی، گەورەیی بەدیهێنەر لە دڵەکاندا دەچەسپێنێت

ڕامان لە جوانی، گەورەیی بەدیهێنەر لە دڵەکاندا دەچەسپێنێت

ڕامان لە جوانی، گەورەیی بەدیهێنەر لە دڵەکاندا دەچەسپێنێت

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٦٠٢ بینینەکان ٧ ئەیلوول ٢٠٢٣

ڕامان لە جوانی، گەورەیی بەدیهێنەر لە دڵەکاندا دەچەسپێنێت

کاتێک مرۆڤ سەرنجی فراوانی ئەم زەمینە دەدات، بۆی دەردەکەوێت کە بوونەوەران بێتوانان لە گەیشتن بە هەموو ئاڕاستەکانی، ئەگەر دووریش نەڕوانین و سەرنجی نزیکترین شت بدەین، کە خۆمانین، چەندین وردەکاریی و موعجیزە و بەڵگە دەبینین.

دواتر ئەگەر سەرنجی ئاسمان بدەیت و ڕابمێنیت لە وەستانی خۆر و مانگ و ئەستێرە و نەیزەک و هەورە گەردوونییەکان، دواتر ڕابمێنیت لەوەی کە چۆن ئەستێرەکان گەردوونیان ڕووناک کردووەتەوە، پرسیارێکت لەلا دروست دەبێت، ئەویش ئەوەیە کە "ئایا ئاسمان چۆن ئەمانەی لە خۆی گرتووە؟!"

لە ئێستادا تۆ دوور دەڕوانیت و تەماشای ئاسمان دەکەیت و بیر لە گەردوون دەکەیتەوە، نا ... وەرەوە بۆ نزیکترین خاڵ و بگەڕێوە لای خۆت، چۆن بە چاوە بچووکەکانت ئەو هەموو شتە دەبینیت لەو دوورەوە؟!

بۆیە زانایان و بیرمەندان کاتێک ڕاماون لەم جوانی و وردەکارییانەی مەخلوقات، یەکسەر بیریان لە گەورەیی بەدیهێنەر کردووەتەوە و وتویانە ئەگەر مەخلوقات ئاوا جوان بێت و گەورە بێت، دەبێت خالق چەندە مەزن و بەتوانا و بەدەسەڵات بێت؟ ئیمامی غەزالی دەڵێت: "بڕوانە ئەو ئاسمانە فراوانە، بەبێ کۆڵەکە وەستاوە، هەرکەسێک بیر لە مەلەکووتی ئاسمانەکان و زەوی بکاتەوە، عەقڵ و دڵی بەکار بخات، پەروەردگارەکەی دەناسێت، پەی بە گەورەییەکەی دەبات و بۆ بیرمەندانیش لەم ڕێگەیە باشتر نییە، هەرچەندە عەقڵ هاوتەریب لەگەڵ بینایی، لە موعجیزەکانی بوونەوەر ورد ببێتەوە، زیاتر خودا دەناسێت و باوەڕی پتەوتر دەبێت و باشتر ملکەچ دەبێت."

«فڕانسیس کۆڵنز»یش شاهێدی ئەم باسە دەدات و ئاشنابوون بە گەردوون دەبەستێتەوە بە گەورەیی بەدیهێنەر لە دڵەکاندا و دەڵێت: "کاتێک تۆ بە کارە مەزنەکانی خودا ئاشنا ببیت؛ کاتێک لە ژیری، شکۆمەندی و هێزی ئەو تێ بگەیت، کاتێک بەهای سازیی و قەشەنگی یاساکانی بزانیت، دەسا بێگومان، ئا ئەمانە هەمووی تێکڕا، شێوەیەکی زۆر شادیهێنن و پەسەندی پەرستنی خودای پایەبەرزن، ئەو خودایەی کە بۆ ئەو هیچ کات نەزانی و زانین لە تای یەک تەرازوودا نییە."

#جوانی_بەڵگەیەک_لە_بەڵگەکانی_بوونی_خودا

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئیلحاد

هەموویان ببینە