ئایا ئیلحاد باوی نەماوە و مۆدێلی بەسەر چووە؟

ئایا ئیلحاد باوی نەماوە و مۆدێلی بەسەر چووە؟

ئایا ئیلحاد باوی نەماوە و مۆدێلی بەسەر چووە؟

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٥٠٩ بینینەکان ١٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

ئایا ئیلحاد باوی نەماوە و مۆدێلی بەسەر چووە؟

سەنتەری بارۆمەتری عەرەبی ساڵانە سەرژمێریی لەبارەی تێکڕای ڕێژەی ئایینداری لەنێو گەنجانی عەرەبی بڵاو دەکاتەوە، لە ساڵی ٢٠١٣وە ڕێژەی ئایینداری لەنێو وڵاتانی عەرەبی لە داکشانێکی شێوە بەردەوامدایە.

وەلێ شەش مانگ لەمەوبەر سەرژمێرییەکی ساڵانەی لەبارەی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو کردەوە، ئەوەی جێی سەرسامی بوو ئەوە بوو کە ڕێژەی ئایینداری لەنێو گەنجانی خوار تەمەن ٣٠ ساڵ لە هەموو وڵاتانی عەرەبی (جگە لە لوبنان) هەڵکشاوە.¹

ئەمەش مانای ئەوەیە کە بیرۆکەی ئیلحاد وەک شەش ساڵ لەمەوبەر نییە کە لەنێو توێژی گەنجان پێشوازی لێ دەکرا و قبووڵکراو بوو، کە ئەمەش فەترەی هەڵکشانی شەپۆلی ئیلحاد بوو بە بۆچوونی من، بەڵام ئیلحاد ئەو زەمینەیەی لەدەست دا کە لێیەوە دەستی بە جووڵە و چالاکی دەکرد ئەویش حاڵەتی خەمۆکی و بێئومێدی پاش شۆڕشی وڵاتانی موسڵمان و بێزاری دەربڕین بوو لە قەدەرەکانی پەروەردگار و پەستی و ناڕەزاییەتی بوو لەمەڕ هێزە ئیسلامییەکان و هاوشێوەی ئەوانە.

بە پشتبەستن بە ئەنجامەکانی ئەم بارۆمەترە، ئێستاکە ئێمە لەبەردەم نەوەیەکی نوێداین کە هەست بە برسێتی ڕۆحیی دەکەن و پێویستییەکی فیترییان بە ئایینداری هەیە و، چاوەڕێی ئەوەن کە یەکێک بەشێوەیەکی دروست ئاراستەیان بکات.

بۆیە لە ئێستادا پرۆژەکانی نەیارانی ڕابوونی ئیسلام چەقی سەرنجی لەسەر پرسی ئیلحاد نییە و، چیدی پارە تەرخان ناکات بۆ ئەو لایەنانەی کە ڕاستەوخۆ دژایەتی ئایین دەکەن وەک چۆن ساڵانی پێشوو وای دەکرد ...

بەڵکوو نەیارانی ڕابوونی ئیسلامی دەرکی ئەوەیان کردووە کە هەڵوەشاندنەوەی ئایینداری بەشێوەیەکی تەواوەتی لای گەنجان شتێکی قبووڵکراو نییە، بۆیە ئێستا خەریکی ڕەواجدانن بە شێوەی ئایینداری شێواو لە چەشنی ئایینداری سۆفییانەی خۆپەراوێزکەر، یاخود ئایینداری تاکگەرایی ڕۆشنگەرییانە یان ئایینداری لووت بڵندانەی تانەدەر لە زانایانی ئیسلام ...

نووسینی: (د. إسماعیل عرفة)

----------

(1) د. مايكل روبنز، "الشباب العربي يتصدرون عودة المنطقة إلى الدين" arabbarometer، مارس ٢٣, ٢٠٢٣

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئیلحاد

هەموویان ببینە