دیندارەکان کوشتارگەی زۆریان کردووە، یاخود مولحیدەکان؟

دیندارەکان کوشتارگەی زۆریان کردووە، یاخود مولحیدەکان؟

دیندارەکان کوشتارگەی زۆریان کردووە، یاخود مولحیدەکان؟

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٥١٠ بینینەکان ١٨ شوبات ٢٠٢٤

دیندارەکان کوشتارگەی زۆریان کردووە، یاخود مولحیدەکان؟

داوکینز لە کتێبی (The Delusion God)دا دەڵێت: "جەنگ و وێرانکارییە گەورەکان لەسەر دەستی ئایینەکان ڕووی داوە، باشترین چارەسەریش ئەوەیە کە مرۆڤایەتی بە شێوەیەکی گشتی واز لە ئایین و بیروباوەڕ بهێنێت." بەڵام داوکینز لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا کاتێک پرسیاری لێ دەکەن دەربارەی ئەو جەنگ و کوشتارەی کە ستالین و بێباوەڕانی تری جیهان دروستیان کرد، ناتوانێت هیچ وەڵامێک بداتەوە، تەنیا دەڵێت: "ستالین کەسێکی مەیخۆر بوو، بۆیە تووشی ئەو هەڵە گەورانە بوو!"

ئەمە قسەی یەکێک لە بەناوبانگترین مولحیدەکانی (Anti-theist) سەردەمە!

با کورتەیەک لە کوشتارگەکانی مێژوو و مۆدێرن باس بکەین:

١- ستالین ٢٠ ملیۆن مرۆڤی کوشتووە (کوردستانی سوور نزیکەی ٥٥ هەزار دانیشتووانی هەبوو، تەنانەت منداڵی کۆرپەلەش قوتار نەبوون لە ژێر دروشمی کۆمیونیست و ستەمکاریی ستالین، گشتی شەهید کران! تەنانەت لەسەر نەخشەش ڕەش کرانەوە.)

٢- دەسەڵاتی کۆریای باکوور لە ساڵی ١٩٤٨ تاکوو ئێستا: ٧١٠،٠٠٠ بۆ ٣،٥٠٠،٠٠٠ مرۆڤی کوشتووە.

٣- پۆل پۆت لە ساڵی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٩، ١.٥ بۆ ٣ ملیۆن مرۆڤی کوشتووە.

٤- ئیمپراتۆریەتی هیرۆهیتۆ لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩، لە ٣ ملیۆن بۆ ١٤ ملیۆن مرۆڤی کوشتووە.

٥- ماو تسی تۆنگ، ٧٨ بۆ ٨٠ ملیۆن مرۆڤی کوشتووە.

٦- لینین، ٨ ملیۆن مرۆڤی کوشتووە.

٧- لە ژێر ناوی کۆمیونیست، ١٠ بۆ ١٤٨ ملیۆن مرۆڤ کوژراوە.

٨- جەنگی جیهانیی دووەم، ٧٥ بۆ ٨٥ ملیۆن مرۆڤی کوشتووە.

٩- داگیرکارییەکەی مەغۆل لە سەدەی ١٣، ٤٠ بۆ ٦٠ ملیۆن مرۆڤی کوشتووە.

١٠- جەنگی جیهانیی یەکەم، نزیکەی ١٥ ملیۆن مرۆڤی کوشتووە.

١١- داگیرکاریی چین سەدەی ١٧، ٢٥ ملیۆن مرۆڤی کوشتووە.

ئەمانە و زیاتریش هیچی لە ژێر ناوی ئایین نەبووە!

پرسیارێک لێرە دێتە ئاراوە: ئایا جەنگ لە ژێر ناوی ئایین زیاتری کوشتووە، یاخود لە ژێر ناوی ئیلحاد؟ وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ ئێوە دادەنێین!

سەرچاوەکان:

‏1- Jewish Ethics as Dialogue Using Spiritual Language to Re-Imagine a Better World. Moses L. Pava. P 118.

‏2- https://about-history.com/list-of-dictatorships-by-death-toll-the-top-10-biggest-killers-in-history/

‏3- https://allthatsinteresting.com/who-killed-the-most-people-in-history

‏4- https://www.str.org/w/the-real-murderers-atheism-or-christianity-

‏5- Valentino, Benjamin (2005). Final Solutions: Mass Killing and Genocide in the Twentieth Century. Cornell University Press. pp. 75, 91, 275. ISBN 9780801472732.

‏6- Reevaluating China's Democide to 73,000,000". 24 November 2008.

‏7- https://worldpopulationreview.com/country-rankings/world-war-two-casualties-by-country

‏8- https://www.investopedia.com/terms/v/vladimir-lenin.asp

‏9- https://interactive.aljazeera.com/aje/2024/israel-war-on-gaza-10000-children-killed/

‏10- https://www.history.com/news/10-things-you-may-not-know-about-genghis-khan

‏11- https://historyatnormandale.wordpress.com/2019/04/26/death-toll-of-the-mongol-conquests/

‏12- https://www.statista.com/statistics/1208625/first-world-war-fatalities-per-country/

‏13- http://www.ethno-kavkaz.narod.ru/kurdistan26.html

‏14- http://www.rau.su/observer/N21_93/21_09.HTM

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئیلحاد

هەموویان ببینە