بێباوەڕان، لە ڕووبەڕووبوونەوەی فیترەتیاندا!
ڕەخنەی ڕەوشتیی بێـباوەڕ بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خواپەرستی لە فیترەتی مرۆڤدایە، چونکە بنچینە و پێوەرەکانی ڕەوشتی، بەبێ خودا ڕوون نابنەوە، ناتوانین بەرپرسیارییەتی ڕەوشتی بەبێ خودا شی بکەینەوە، ئەگەر بێباوەڕێک بکوژێکی بینی کە کۆمەڵێک منداڵ، یان کەسی بێدەسەڵات دەکوژێت و، بێباوەڕەکە ئەم کارەی بە ناڕەوشتی ناو برد، ئەوا لەو کاتەدا هەستی بەرپرسیاریەتی لە بەرانبەر خودادا تێدا جوڵاوە و ناتوانێت دەری نەبڕێت، وەک چۆن بێباوەڕێکی تر لە کاتی ترسدا خودای بیر دەکەوێتەوە و هاواری لێ دەکات!
#ئاستانە_Astana




