پارە خۆشبەختی دەهێنێت؟
زانکۆی هارڤارد لە درێژترین توێژینەوەی زانستی لە جیهاندا، کە لە ساڵی ١٩٣٨ـەوە بۆ ٢٠٢٣ بەردەوام بووە، بۆ زیاد لە ٨٥ ساڵ لەسەر ٧٢٤ پیاو لە تەمەنی هەرزەکارییانەوە تا کاتی پیری، هەوڵی داوە بزانێت چی بەڕاستی مرۆڤ دڵخۆش دەکات؟
زۆرجار بیستوومانە پارە خۆشبەختی ناهێنێت، هەندێک بڕوایان پێیەتی، هەندێکیش بە تەنزەوە دەیڵێن و پێیان وایە ئەم قسەیە بەس بۆ دڵخۆشکردنی هەژارەکانە؛ بەڵام زانکۆی هارڤارد لە درێژترین توێژینەوەی خۆیدا، هەوڵی دەرخستنی ڕاستیی ئەم قسەیەی داوە.
بەپێی توێژینەوەکە، پارە و ناوبانگ مرۆڤ خۆشبەخت ناکات، دەکرێت لە بەدبەختی و سەرەڕۆیی بتپارێزێت، بەڵام تا سنوورێکی دڵخۆشی دەتبات و لەوە زیاتر لەگەڵت نایەت؛ بەڵکوو بوونی خێزان و هاوڕێ و پەیوەندیی پتەو خۆشبەختی دەهێنێت.
هەر بەپێی توێژینەوەکە، بکوژی ڕاستەقینەی مرۆڤ تەنیایی و دوورەپەرێزییە، تەنانەت هاوشێوەی جگەرە و کهوول، دەروون و تەندروستیی مرۆڤ تێک دەدات.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: سەرمایەداری، کارکردن و هاڕینی بەردەوامی مرۆڤ، چی لەم پێکهاتە سەرەکییانەی خۆشبەختی هێشتووەتەوە؟ بۆچی سیستەمەکە هەوڵی تێکدانی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگە دەدات؟ بۆچی حەز بە تاکگەرایی و تەنیاکەوتنی مرۆڤ دەکەن؟
#ئاستانە_Astana
- دیزاینەر
- موحەممەد ڕەسول

- ئامادەکار
- ئاستانە

- بڵاوکەرەوە
- ئاستانە





