کارگەی «ڕاهێنەرانی وەهم» و ئەرێنیخوازیی ژەهراوی!

کارگەی «ڕاهێنەرانی وەهم» و ئەرێنیخوازیی ژەهراوی!

ڕۆژانە لە سۆشیاڵ میدیادا، ڤیدیۆی جۆراوجۆرمان دێتە بەردەم کە تێیدا...

کارگەی «ڕاهێنەرانی وەهم» و ئەرێنیخوازیی ژەهراوی!

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٥ ئاب ٢٠٢٦

کارگەی «ڕاهێنەرانی وەهم» و ئەرێنیخوازیی ژەهراوی!

ڕۆژانە لە سۆشیاڵ میدیادا، ڤیدیۆی جۆراوجۆرمان دێتە بەردەم کە تێیدا کەسانێک بە جلی بریقەدار و ئۆتۆمبێلی گرانبەهاوە دەڵێن: "تەنیا ویست و حەزت هەبێت دەبیتە خاوەنی ملیۆنان دۆلار!" یان "خەتای خۆتە کە هەژاریت!".

ئەم تێڕوانینە بۆگەنە، نەخشەی سەرەکیی سیستەمی سەرمایەدارییە بۆ شاردنەوەی کێشە ڕاستەقینەکان؛ کە ئەوەی نیشانی خەڵکی دەدرێت، تەنیا قسەی بریقەدار و وزەی ئەرێنیی ساختە و، فرۆشتنی خەونی «دەوڵەمەندبوونی خێرا»یە بە گەنجان.

سیستەمەکە کێشە سەرەکییەکانی شاردووەتەوە؛ وەک (نەبوونی هەلی کار، بێکاری و، داڕمانی سیستەمی پەروەردە و ئابووری).

لە بری ئەوەی ڕەخنە لە سیستەمەکە بگیرێت، تاوانەکە دەخرێتە ملی تاکەکەس و پێی دەڵێن:

"تۆ خۆت تەمبەڵیت و هێشتا لە بازنەی تەمبەڵی و ئاسوودەییی خۆت دەرنەچوویت!"

ئەم جۆرە گەشەپێدانە ساختەیە، هیچ نییە جگە لە حەبێکی بێهۆشکەر.

وا لە مرۆڤ دەکات لە بری ئەوەی بە دوای چارەسەری ڕاستەقینەی کێشەکانی ژیانی و کۆمەڵگەکەیدا بگەڕێت، تووشی خەمۆکی و لۆمەکردنی بەردەوامی خۆی ببێت، تەنیا لەبەر ئەوەی نەبووەتە خاوەنی ئەو ژیانە شاهانەیەی کە لە پشت شاشەکانەوە نیشان دەدرێت.

کورت و پوخت با پێت بڵێم: سەرمایەداری سەرەتا لە ڕێگەی نیشاندانی مۆدێل و ڕێکلامەکانەوە تووشی خەمۆکیت دەکات تا هەست بە کەموکوڕییەکانت بکەیت و چاوت لەوە بێت کە نیتە، پاشان لە ڕێگەی «ڕاهێنەرانی گەشەپێدان»ـەوە دەیەوێت وەهمی بەختەوەریت پێ بفرۆشێتەوە!

ئایا ئەم قسە بریقەدارانە هێزی ڕاستەقینەن، یان تەنیا فریودانی گەنجانن؟

• ڕێبین ڕزگار

#ئاستانە_Astana

زیاتر لە فیکر

هەمووی ببینە