داگیرکەرانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵاتییەکی پلە «دوو»یان دەوێت!

داگیرکەرانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵاتییەکی پلە «دوو»یان دەوێت!

داگیرکەرە ڕۆژئاوایییەکان، کۆمەڵێک دروشمی بێناوەڕۆکیان..

داگیرکەرانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵاتییەکی پلە «دوو»یان دەوێت!

یەک خولەک خوێندنەوە ٣ ئەیلوول ٢٠٢٦

داگیرکەرانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵاتییەکی پلە «دوو»یان دەوێت!

داگیرکەرە ڕۆژئاوایییەکان، کۆمەڵێک دروشمی بێناوەڕۆکیان خستە مێشکی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتییەوە. ڕواڵەتی چەمکی سەربەخۆیی، ئازادی و، مافیان پێ داین بەبێ ناوەڕۆکە حەقیقییەکەی؛ فریویان داین بە شەڕکردن و قسەکردن لەسەر دەستوورێک کە دەستوورەکە لە دەرەنجامدا هیچ سوودێکی بۆ میللەت نەبوو.

کۆمەڵێک جاشی بەناو «نەتەوەیی»ـیان دروست کرد کە هەوڵیان دا وا لە مرۆڤە ڕەسەنەکان بگەیەنن کە چەمک و ئایدیۆلۆژیا ڕۆژئاوایییەکان مافی ڕۆژهەڵاتییەکان دابین دەکات؛ کە ئەمەش مەحاڵە، چونکە ئەم چەمکانە دەمانکەنە پاشکۆی ڕۆژئاوا.

بە کورتی: «واتە ڕۆژئاوا تەنیا لە ڕووی سەربازییەوە داگیری نەکردووین، بەڵکوو لە ڕێگەی داگیرکاریی فیکرییەوە مێشکی هەندێک لە مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کۆنترۆڵ کردووە»؛ تاوەکوو مرۆڤی ئێرە ناسنامەی خۆی لەدەست بدات و، لە ڕووی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئایینی و، نەتەوەیییەوە شکست بهێنێت.

دەرەنجامی ئەم هەوڵانەش، مرۆڤگەلێکی دروست کرد کە نە ڕۆژهەڵاتی بوون نە ڕۆژئاوایی، بەڵکوو ڕۆژئاوایییەکی پلە «دوو» بوون.

ــ زەکەریا ژاکاو

#ئاستانە_Astana

وتارە پەیوەندیدارەکان

هەمووی ببینە