چ تەوس و تەنزێکی تالە!

چ تەوس و تەنزێکی تالە!

چ تەوس و تەنزێکی تالە!

دوو خولەک خوێندنەوە ١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

تراژیکۆمیدیایەک کە مرۆڤ نازانێت پێی پێبکەنێت، یان لە تاوانیدا بگریت!

لەو کاتەی هەموو شاشەکانی جیهانی ئێمە، مەستی ستاییشی ئەو دیمەنە ڕۆمانسییە دەستکردە بوون؛ «باوکێکی ناوداری خاوەن نۆبڵ کە بەیانیان بەوپەڕی میهرەبانییەوە لەفە بۆ منداڵەکانی دەپێچێتەوە و بەڕێیان دەکات بۆ قوتابخانە»، لە پاڵ «دایکێکی پزیشک کە تابلۆی باڵای دایکایەتی بۆ پێنج منداڵ دەنەخشێنێت»؛ کەچی لەوبەری ئەم پەردە فریودەرەوە، خانم بە چاوێکی پڕ لە ئەسرین و، دڵێکی پڕ لە کینەوە یادی حەوتی ئۆکتۆبەری دەکردەوە!

بڕوانە ئەم پارادۆکسە ڕەشە؛ زانایەکی دەمارناسی کە تەمەنی لە تاقیگەکاندا بەسەر دەبات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گرێی مێشکی منداڵان، کەچی لە ئاست پژان و هەڵوەرینی مێشکی منداڵانی غەززەدا برۆی تێک ناچێت، بگرە بەوپەڕی بێشەرمییەوە پاساو بۆ (جینۆساید) دەهێنێتەوە و دەڵێت: «ئەمە تەنیا هەڵەی دەوڵەتێکی ناتەواوە». مێردە «بەسۆز»ـەکەش خۆی ڕاوێژکاری دامەزراوەکانی ئەو قەوارە داگیرکەرەیە!

لە تەرازووی فیکری ئیسلامیدا؛ زانست کاتێک لە ویژدان، دادپەروەری و تەقوا دادەبڕێت، دەبێتە دڕندەییەکی زێڕپۆش. عەقڵ ئەگەر بە نووری حەق و فیترەت ڕووناک نەکرێتەوە، مرۆڤ دادەماڵێت لە مرۆڤبوون و دەیکاتە نموونەی ئەو کەسەی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە کە «وەک کەرێک وایە باری کتێبی بەسەرەوە بێت». لە ئیسلامدا کە کوشتنی یەک نەفسی بێتاوان بەقەدەر کوشتنی تەواوی مرۆڤایەتی گەورەیە؛ چ بایەخێکی هەیە دەستت بەدوای شیفای دەماردا بگەڕێت، کاتێک دڵت تینووی خوێنی مەزڵوومان بێت؟

دە ئافەرین بۆ ئەو هەموو بلیمەتی، توێژینەوە و لەفەی بەیانیانەتان! بەڵام حەقیقەت ئەوەیە بلیمەتێک کە پەرە بە قڕکردنی گەلان بدات، لە تەرازووی خودا و فیترەتی مرۆڤایەتیدا، هەر شوان یان جووتیارێکی سادە کە تەنیا دوو خانەی مێشک و تۆزقاڵێک شەرەف و ڕەوشتی تێدا بێت، لە سەد ئەکادیمیستی خاوەن نۆبڵی بێویژدان بەڕێزتر و بەرزترە.

ــ سەنوارە قەرەداغی

#ئاستانە_Astana

بڵاوکەرەوە
گەشبین

زیاتر لە فیکر و فەلسەفە

هەموویان ببینە