زۆرن ئەو کەسانەی تەمەنیان لە وێستگەی چاوەڕوانیدا بەسەر دەبەن؛ هەموو هیواکانیان بە ساتێکی نادیارەوە گرێ داوە و بە تامەزرۆیی و دڵەڕاوکێوە چاوەڕێی موعجیزەیەک دەکەن.
لە ناخیاندا وا وێنای دەکەن کە ڕۆژێک دادێت -وەک بڵێیت لە ئاسمانەوە ببارێت- و ئیتر دوای ئەو ساتە، دەبنە تێگەیشتووترین، زاناترین و بەرهەمدارترین مرۆڤ.
بەڵام حەقیقەتە تاڵەکە ئەمەیە: هیچ ساتەوەختێکی وەرچەرخان لە داهاتوودا بوونی نییە و هەرگیزیش نایەت!
ئەو ساتە یەکلاکەرەوەیەی کە ژیانی مرۆڤەکان دەگۆڕێت، تەنیا یەک شتە: کۆی ئەو کاتژمێر و ڕۆژانەیە کە ئێستا تێیدایت؛ کە هەموو ڕۆژێک بەشێکی لێ تەواو دەبێت و، نزیکە هەمووی نەمێنێت! کەچی تۆ هێشتا لە کەناری چاوەڕوانیدا وەستاویت و ناجووڵێیت.
ــ عەبدوڵڵا شەهری
#ئاستانە_Astana
- دیزاینەر
- موحەممەد ڕەسول

- ئامادەکار
- ئاستانە

- بڵاوکەرەوە
- گەشبین




