چەند ڕۆژێکە زنجیرەیەک خۆپیشاندانی توند شارەکانی فەڕەنسای هەژاندووە. کە کۆمەڵێک هۆکاری زۆری هەیە؛ هەر لە گرانیی ژیان و سووتەمەنی و کێشەی زانکۆ، تا قوتابخانەکان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
بەڵام خۆپیشاندانەکان زوو گۆڕان بۆ بارێکی توندتر و، خۆپیشاندەران پەلاماری بازاڕ، مۆڵ و شوێنە بازرگانییەکانیان دا و، تاڵانکاریی گەورەیان کرد و، ڤیدیۆی شکاندن و تاڵانیی براند و شوێنە بازرگانییەکان میدیاکانی تەنیوە. (تاکە شوێنیش تا ئێستا تاڵان نەکرابێت، کتێبخانەکان بوون!).
بەس جیاوازییەکە ئەوە بوو؛ ئەمجارە ناتوانرێت باسەکە بخرێتە سەر کۆچبەران و ئەسمەرەکان! بەڵکوو تاڵانکارەکان ئەمجارەیان قژزەرد و چاوشینن و، بە ڕەگەز ئەورووپی و فەڕەنسین. بگرە، خوێندکاری زانکۆ و چینی ڕۆشنبیر و گۆشکراوی کولتووری فەڕەنسین.
ئەمە پێمان دەڵێت: کە تاکی ڕۆژئاوایی ئەو تاکە نموونەیییە ڕۆشنبیرە نییە کە باسی لێوە دەکرێت، بەڵکوو لەگەڵ هەڵکەوتنی فرسەتدا زۆرێکیان دەبنە تاکێکی هەمەجیی تاڵانکەر. بەدڵنیایییەوە ئەمە یەکەم جاریش نییە کە ڕووی ڕاستەقینەی تاکی ڕۆژئاوایی دەر دەکەوێت.
#ئاستانە_Astana
- دیزاینەر
- موحەممەد ڕەسول

- ئامادەکار
- ئاستانە

- بڵاوکەرەوە
- گەشبین




