خانمانی ئازیز و بەشداربووانی خۆشەویست،
دوای ماوەیەک فێربوون و پێداچوونەوە، گەیشتینە کۆتایی ئەم وەرزە. سوپاسی یەک بە یەکتان دەکەین بۆ بەشداری، متمانە و بەردەوامییەکەتان.
💬 ئێستا دەتەوێت ئەزموونەکەت بۆمان بگێڕیتەوە؟
بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم وەرزە و باشترکردنی وەرزی داهاتوو، حەز دەکەین بزانین:
🔹 خولەکە چ کاریگەرییەکی لەسەر ڕوانگە و ژیانی ڕۆژانەت هەبووە؟
🔹 کام وانە یان بابەت زۆرترین سوودی پێ گەیاندوویت؟
🔹 چی پێویستی بە باشترکردن هەیە و، چ پێشنیازێکت بۆ وەرزی داهاتوو هەیە؟
تکایە لە کۆمێنت یان نامەی تایبەتدا ڕا و ئەزموونی خۆت بنووسە. هەم ئەوەی سوودبەخش بووە و هەم ئەوەی پێویستی بە گۆڕان هەیە، بۆ ئێمە گرنگە.
سوپاس بۆ هاوڕێیەتیتان؛ بە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان لە فێربووندا. 🤍
#فێرگەی_دایکە_عائیشە #وەرزی_سێیەم #ئاستانە
- دیزاینەر
- موحەممەد ڕەسول

- ئامادەکار
- ئاستانە

- بڵاوکەرەوە
- گەشبین




