«ڤالانتاین» سوور، قەشە، ناپاکی!

«ڤالانتاین» سوور، قەشە، ناپاکی!

«ڤالانتاین» سوور، قەشە، ناپاکی!

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ١٥٥٦ بینینەکان ١٢ شوبات ٢٠٢٢

ڤالانتاین

سوور، قەشە، ناپاکی!

«سوور، قەشە، خيانەت، تەڵەكەبازى، لەسێدارەدان»

ئەم وشانە پوختكراو و كورتكراوى ئەو ڕۆژە سوورەن کە تێیدا قەشەيەک خيانەت لە ئایین و كچى خەڵک دەكات. لەبەر ئەوەى پاڵەوانى ئەم ڕۆژە سوورە قەشەيەكى خيانەتكار و تەڵەكەباز بووە لاى ڕۆژاوا و گاورەكان، شتەكان سەراوژێر كراوە، ئەم ڕۆژە بووەتە ڕۆژى خۆشەويستى، ڕۆژى گوڵى سوور، باڵۆنی سوور، چاكەت و بلوزى سوور، پێڵاوى سوور، مۆمى سوور و ئينجا شەوى سوور!

ئەرێ كەسێک تێمانبگەيەنێت؛

خۆشەويستى هەستى نێو دڵە يان ڕەنگى سوور؟!

خۆشەويستى دەستى هاوكاری و سڕينى فرمێسكە، يان گوڵى سوور؟!

خۆشەويستى ساڕێژكردنى برينە، يان چاكەت و بلوزى سوور؟!

خۆشەويستى وەفا و دڵسۆزیيە، يان ڕۆيشتنە بن ديوار و باخ و خيانەتكردن؟!

مەبن بە مەڕ! بە دواى هەموو بۆقێک و چيرۆكێكى درۆ و پڕ خيانەت مەكەون! مەبن بە بووكەڵەى سوورى ڕاگەياندن، ياری بە هەست و دڵ و ناختان بكەن.

خۆشەويستى؛ وەفا و دڵسۆزى و پاكییە، نەک سەما و خيانەت و درۆكردن، كە لەم ڕۆژە زۆرينەى جل سوورەكان ئەنجامى دەدەن.

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە کۆمەڵگە

هەموویان ببینە