سەرمایەیی گەورەیی وشەسازی لە قورئاندا
دەبوو قورئان -لەپێناو تێکەڵکردنی هزرە ئایینی و چەمکە یەکتاپەرستییەکانی بە زمانی عەڕەبی- سنووری نەریتی ئەدەبیاتی سەردەمی نەفامی تێپەڕێنێت. بە حەقەتیش توانی وەرچەرخانێکی مەزن لە ئەدەبی عەڕەبیدا بێنێتە کایەوە لەڕێی گۆڕینی ئامرازەکانی هونەری دەربڕین، ئەوەش لەلایەک بەوەی ڕستەی ڕێکخراوی خستە جێی بەیتی کێش کراو و لەلایەکی دیکەوە بیرۆکەیەکی نوێی هێنایە ئاراوە و تێگەیشتن و بابەتی نوێی هێنایە ناو ئەدەبەوە، تاکوو ئاوەزمەندی نەفامیی بگەیەنێت بە تەوژمیی یەکتاپەرستی.
ئایەتەکانی قورئان بە تەنیا ڕاڤەی ئەم چەمکانەی نەکردووە، بەڵکوو شیکردوونەتەوە و نموونەی لەبارەوە هێناونەتەوە، پاشان وەهای لێکردوون کە لەگەڵ عەقڵییەتی عەرەبی بگونجێت، لەوەی کە دەمانگەیەنێت بەم دەرەنجامە؛ نموونەیەک لە دەربڕینی ئینجیل وەردەگرین (موڵکی خودا- Royaume de Dieu) سەیردەکەین بزانین ئایا لە قورئاندا هەمان دەربڕین دەدۆزینەوە؟
قورئان بەهەمان شێوە داینەناوە، بەڵکوو بە شێوەیەکی تایبەت دایڕشتووەتەوە کە بنچینەیەکی ئیسلامی پێ بەخشیوە، وشەی (Royaume) هاوتای عەڕەبییەکەی وشەی (الملك)ە، قورئانییش لە شێوەی وشەی (أیام) دەریبڕیوە.
قورئان بەم گونجاندنە، خۆی لەو ناڕوونییە دەپارێزێت کە ڕەنگە لە هاوواتابوونی نێوان وشەکانی (شانشین: Royaume: ملک - Domain: الملک) دروست ببێت، یان لە وشەی ئافراندن (creation) سەرهەڵبدات، کە واتاکەی بەپێی ئەو مەبەستەی کە بۆی دەبڕاوە لە ئیجلیدا دەگۆڕێت.
گومانی تێدا نییە کە قورئان سەرکەوتوو بووە لەوەی لەم دەربڕینە بنچینەییەدا (أيام الله) دەری ببڕێت کە لێهاتووترین وەرگێڕەکان ناتوانن وشەیەکی وەها بدۆزنەوە. دەتوانین هەمان ئەم تێبینیانە تۆمار بکەین سەبارەت بە هەموو ئەو چەمکە ئینجیلییانەی دیکە کە لە قورئاندا هاتوون بە زمانی عەرەبی، لە بەرانبەر دەستەواژەی (Esprit Saint)، دەستەواژەی (روح القدس)ی بەکارهێناوە.
ئەو سەرمایە گەورەیەی قورئان لەبواری وشەدا لەگەڵ خۆی هێنای ڕووبەڕووی ئەم گونجاندنە ناوازەیە بوویەوە لە هەموو وردەکاریەکانیدا، وەک چۆن بەسەر ئەو ناوە تایبەتە (putiphare)دا هاتووە، کە ناوی ئەو کەسایەتییە ئینجیلیەیە کە لە گێڕانەوەکانی قورئاندا نازناوی (العزیز)ی لێنرابوو لە چیرۆکی یوسفدا، لێرەدا دەپرسین ئایا هیچ پەیوەندییەک هەیە لەنێوان ناوە عیبرییەکە و نازناوە قورئانییەکە، لێکدانەوە عیبرییەکە وا دەردەکەوێت مەبەست لە ناوی (putiphare) لە وشەیەکی میسرییەوە وەرگیرابێت کە لەبنچینەدا (puti_favori: عزیز)، و واتای (phare: ڕاوێژکار یان مۆچیاریکەر).
بەپێی بەدواداچوونی قەشە (ڤیجور- vigoureux) لەو بارەوە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە ئەم وشە لێکدراوە میسرییە واتاکەی (عەزیزی خودای خۆرە).
بەپێی هەر یەک لەو دوو بۆچوونە دەبینین کە گونجاندنی زاراوەیی قورئانیی واژە زیادکراوەکەی سڕیوەتەوە بۆ ئەوەی لە وێنەیەکی گونجاوتردا دەریببڕێت کە لەگەڵ ڕۆحی یەکتاپەرستی ئیسلامی بگونجێت، لەبەر ئەوە تەنیا وشەی (عزیز) ی داناوە.
مالک بن نبی- الظاھرة القرآنیة- 194
#ئاستانە_Astana

سەرمایەیی گەورەیی وشەسازی لە قورئاندا
سەرمایەیی گەورەیی وشەسازی لە قورئاندا
نووسەر
ئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٧٦١ بینینەکان ٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢



