سەرانی ئایینی ئیبراهیمی و ئێپستین

سەرانی ئایینی ئیبراهیمی و ئێپستین

سەرانی ئایینی ئیبراهیمی و ئێپستین

نویسندهئاستانەئاستانە
یک دقیقه برای خواندن ۱۲ بازدید ۱۱ فوریه ۲۰۲۶

سەرانی ئایینی ئیبراهیمی و ئێپستین

فایلەکانی «ئێپستین» تەنیا ڕووی ڕۆژئاوای دەرنەخست، بەڵکوو ڕووی کلک و شوێنکەوتووەکانیشی هەڵماڵی کە لەناو ئێمەن و لە پێست و گۆشتی خۆمانن. پشکی شێریش بەر پایتەختی پێکەوەژیان و بانگەوازییەکانی ئایینی ئیبراهیمی کەوت، کە ئیماڕاتە.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە ئێپستین لەگەڵ ئافرەتێکی ئیماڕاتی نێوانی هەبووە بە ناوی «هند العویس»؛ کە دیپلۆماتکارێکی پلە باڵای ئیماڕاتییە و ڕاوێژکاری پلە یەک بووە. لە هەمووشی ناخۆشتر، سەرۆکی لیژنەی هەمیشەییی مافی مرۆڤ بووە، کە چەندان ڤیدیۆشی هەیە باسی مافی مرۆڤ و ئافرەتان دەکات.

تەنانەت لە شوێنێکدا، ئێپستین پۆستێکی وەزاریی ئیماڕاتی بۆ پێشنیاز دەکات و دەڵێت: «گەر حەزت لێ بێت، کەس نییە بتوانێت کێبڕکێت بکات و لەوێ داتدەنێم». کە وادیارە ئەوەندە تێکەڵی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بووە، کە دەتوانێت تەداخولی کاروباری دەوڵەت و وەزارەتەکانی بکات.
ئەمانە جیا لە پەیوەندیی توندی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەندەرەکانی دوبەی.

بیریشمان نەچێت، ئەو وڵاتە دەستی لە شەڕی سوودان و یەمەن و کوشتاری هەزاران کەسدا هەیە؛ کە لە هەمان کاتدا زۆرترین هەوڵ و باسی پێکەوەژیان و بەگەڕخستنی ئایینی ئیبراهیمی دەکات لە ناوچەکەدا.

#ئاستانە_Astana

مترجم
ئاستانە
ئاستانە
تهیه‌کننده
ئاستانە
ئاستانە

بیشتر از سیاسەت

مشاهده همه