مامەڵەی جوان لەگەڵ ڕاجیاوازەکان دا
#جوانیەکانی سوننەت ١
یەکێک لەو ئادابە جوانانەی سوننەت گرنگی پێیداوە: مامەڵەی جوانە لەگەڵ ئەو کەسانەی هاوڕات نین، تەنانەت لەگەڵ ئەو کەسانەیشی کە دینێکی جیاوازیان هەیە ئەبێ مامەڵەت جوانبێ لەگەڵیان، لە سوننەتی پێغەمبەردا هاتووە کە کاتێک وەفدێکی جولەکەکانی (نجران) هاتنە مەدینە و موناقەشەیان لەگەڵ پێغەمبەردا کرد، کە (١٥) کەس بوون، لەناو مزگەوتەکەی پێغەمبەردا هەستان نوێژ بکەن، پێغەمبەر بەهاوەڵانی فەرموو: (دعوهم، فصلوا إلی المشرق)
واتە: وازیان لێبێنن، بەرەو ڕۆژهەڵات نوێژ بکەن
(سیرة ابن هشام_ ١/٥٧٤).