بیانوو زۆرە، بەڵام ئایا هیچیان بەکەڵکی قیامەت دێت؟

بیانوو زۆرە، بەڵام ئایا هیچیان بەکەڵکی قیامەت دێت؟

بیانوو زۆرە، بەڵام ئایا هیچیان بەکەڵکی قیامەت دێت؟

یەک خولەک خوێندنەوە ١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

بیانوو زۆرە، بەڵام ئایا هیچیان بەکەڵکی قیامەت دێت؟

دەتوانین هەستەکانمان بەرامبەر بە کەسوکارمان لە غەززە، بە شێوازی جۆراوجۆر سڕ بکەین؛
لەوانە: بیانووی دەستەوەستانی و بێدەسەڵاتیی ڕەها، یان بە ڕەخنەگرتن و ناڕەواکردنی گوێگرتن لە هەواڵەکان و، پاساوهێنانەوە بۆ ئەم هەڵاتنە بە ناوی: «دوورکەوتنەوە لەو دیمەنانەی ئازار بە دەروون دەگەیەنن».

هەندێکمان تەنیا بە چرووکی و دەستنوقاوی ڕازی نابین، بەڵکوو چاوچنۆکیی دەروونیمان دەگاتە ئەو ئاستەی تەنانەت چرووکی دەکەین لە: «هەستکردن بە کەمتەرخەمی» و، ترس لە تاوانی بێدەنگبوون و پشتهەڵکردن.

تاقیکردنەوەی نیعمەتەکان لەوەدایە کە دەبێت دەستبار و هاوکار بن بۆ بەخشین؛ نەک ببنە پردێک بۆ خۆشگوزەرانییەک کە مرۆڤ بێئاگا دەکات لە هەستی دڵسۆزی و پشتیوانییەکی واجب.

خودایە! دەروویەک و ڕزگارییەک بۆ کەسوکارمان لە غەززە بنێرە کە جێگەی ڕەزامەندیی تۆ بێت و، گوناهەکانمان مەکە بە بەربەستێک کە ڕێگە لە نێوان ئێمە و سەرخستنی براکانماندا بگرێت؛ لەوەش خۆش ببە کە خۆت دەیزانیت.

ــ بەدری ئال مەرعی

#ئاستانە_Astana

بڵاوکەرەوە
ڕێکار عومەر

زیاتر لە ئیسلام

هەموویان ببینە