لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ئـ.ـیسماعـ.ـیـ.ـل هـ.ـەنـ.ـییـەدا
لە سەردەمی شکانی ڕەمز و دەرکەوتنی ڕووی ڕاستەقینەی بانگەشە پووچەکان بە ناوی خوا و حەقەوە و، هەڵماڵینی ڕووی دیندارییە ساختەکان، خۆ دەبێت نموونەیەکی باڵات هەبێت تا ون نەبیت.
لە وەها دۆخێکدا، مشتێک ئیمانداری سەرڕاست، هەناسەیەکیان کردەوە بە بەر ئیمانی ئێمەدا. ئاخر قورسە بڕوات بە شتێک هەبێت، بەڵام نموونەیەکی زیندووت دەست نەکەوێت؛ ئیمانداران کاتێک پێغەمبەر (ﷺ) و سەرانی ئەسحابیان دەبینی، پێش هەمووان دەبەخشن و دەجەنگن و خۆیان بەخت دەکەن، ئیتر بیانوویەکیان نەدەما ئەمانیش وا نەکەن.
چیرۆکەکانی قورئان و سیرە خۆ دەبێت لە توێی کتێب و قسەدا دەرچن. دەبێت خوا بەڵگەیەکی زیندوو بنێرێت؛ کەسانێک کە بۆ خوا دەژین و دەمرن، گەنجێتی و تەمەنی خۆیان وەقف بکەن و مانا باڵاکان زیندوو بکەنەوە.
لە وەها دۆخێکدا، پێڕێک ئیماندار سێ ساڵە خەریکن ئەم ڕۆڵە دەبینن؛ بەرگەی هەموو شتێکیان گرتووە: برسێتی و تینوێتی و، کـ.ـوژرانی ئازیزەکانیان بەبەرچاویانەوە، نەبوونی سێبەرێک بۆ قرچەی گەرمای هاوین و، بەرگێک بۆ سەرمای زستان و، پیلانگێڕیی شەو و ڕۆژی جیهان و زلهێزەکان.
تۆ کە بەشدار نابیت، لانی کەم تەماشاکەرێکی باش بە. پەروەردگار لەبەلاش هیچ نیشانی کەس نادات. دوای هەموو ئەوەی کە بینیت، بیانوویەکت نییە بە شکانی ڕەمزێکی ساختە لێرە و لەوێ سارد بیتەوە. ناتوانیت بڵێیت: «حەق نەماوە»، «ڕاستی نەماوە»، «دینداریی ڕاستەقینە نەماوە»، ناتوانیت بڵێیت: «سەردەمی ئەو چیرۆکانە تێپەڕی». نەخێر، ئەو چیرۆکانە ئێستا ژیانی پێڕێک ئیماندارن.
لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ئـ.ـیسماعیـ.ـل هـ.ـەنییـ.ـەدا؛ خوا بە شـ.ـەهیـ.ـد قبووڵی بکات.
• ئارامی مەلا نووری
#ئاستانە_Astana
- دیزاینەر
- موحەممەد ڕەسول

- ئامادەکار
- ئاستانە





