تێڕامان لە مامەڵەی موسڵمان لەنێوان توندی و بەبەزەییبووندا
تێڕامان لە مامەڵەی موسڵمان
لەنێوان توندی و بەبەزەییبووندا
تێڕامێنە لە شێوازی مامەڵەی موسڵمانان لەناو خۆیاندا کاتێک جیاوازی دەکەوێتە نێوانیان لە هەڵوێستیان لەبارەی هەندێک لەو ڕووداوانەی ڕوو دەدەن و پاشان لە خۆت بپرسە:
ئایا ئەو وەسفەی پەروەردگارمان بەسەردا دەچەسپێت لەبارەی ئەوانەی خوا خۆشی دەوێن و ئەوانیش خوایان خۆش دەوێت؟ (أشداء علی الكفار رحماء بينهم) واتا: «توندن لەسەر بێباوەڕان و بەسۆزن بەرانبەر یەکتر»
یان بارگەی تووندی و تووڕەیی و دوژمنکاری کە دەبوو بەرانبەر دوژمنانمان بێت، لەناو خۆمان خاڵی دەکەینەوە؟
ئایا سوودی پێویستمان وەرگرتووە لەو ڕووداوە تازانە و کەڵەکەبوونی دوژمنان بەسەرماندا، تاوەکوو هیچ نەبێت بەزەییەکمان بە یەکدیدا بێتەوە؟
ئایا ئێمە شایەنی سەرکەوتنین لە لایەن خواوە کە ئەمە حاڵ و دۆخمان بێت؟
ئایا شایەنی ئەوەین پێشڕەوی مرۆڤایەتی بین، وەک باشترین ئوممەتێکی ناو میللەتان؟
تەنیا پرسیارە، (واللە المستعان)
د. ئیاد قونەیبی
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:
🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس
#ئاستانە_Astana