خەزێنەی دەوڵەت موڵکی گەلە!

خەزێنەی دەوڵەت موڵکی گەلە!

خەزێنەی دەوڵەت موڵکی گەلە!

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٥١٣ بینینەکان ٢٧ حوزەیران ٢٠٢٣

خەزێنەی دەوڵەت موڵکی گەلە!

ئەوەی ئەمڕۆ زۆرێک لە وڵاتانی دونیا پێوەی گرفتارن و خەڵکی لەدەستی نائومێد بوون، بابەتی خەزێنەی دەوڵەت و دابەشکردنێتی، کاربەدەستان چۆنیان بوێت بەڕێوەی دەبەن بەبێ ئەوەی گوێ بە بەرژەوەندیی خەڵکی بدەن، بە پێچەوانەوە لە خیلافەتی ئیسلامیدا هەمووان بەشیان هەیە لە خەزێنەی دەوڵەتدا.

پێشەوا عومەر (خوای گەورە لێی ڕازی بێت) دەیفەرموو: "هیچ موسڵمانێک نییە لەو ماڵ و موڵکەدا بەشی نەبێت، خۆ ئەگەر بژیم، دەبێت شوان لە یەمەنەوە مافی خۆی بۆ بڕوات بێ ئەوەی دەموچاوی سوور بێتەوە (واتا: بێ ئەوەی ماندوو بێت)."
سالم دەگێڕێتەوە کە پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب هیچ کەسێکی نەهێشتووەتەوە مووچەی بۆ نەبڕیبێتەوە، تا کۆمەڵێک بێکەس مانەوە کە هیچ پەنایەکیان نەبوو، دوو سەد و پەنجا درهەم بۆ سێ سەد درهەمی بۆ ئەوانیش بڕییەوە. هەروەها فەرموویەتی: "ئەگەر بمێنم و داهات زیاد بکات، ئەوا مووچەی هەر موسڵمانێک دەکەمە سێ هەزار درهەم." دەشی فەرموو: "تەنانەت ئەوانەی هیچ خزمەتێکیان لێ ناوەشێتەوە دوو هەزاریان دەدەمێ." هەروەها دەیفەرموو: "سوێند بە خوا کەس لە کەس زیاتر نییە لە وەرگرتنی ماڵ و ساماندا و منیش هەر یەکێک لەوانم."

پێشەوا عومەری کوڕی عەبدولعەزیزیش بۆ والییەکانی دەنووسی: "هەرکەس ویستی بچێت بۆ حەج، سەد دیناری پێشوەخت بدەنێ تا خۆی ئامادە بکات."

#شوناس
#ئاستانە_Astana
—————
لە پەڕتووکی: من کێم، لاپەڕە: ١٤٤
- الطبقات الکبری لأبی سعد
- تأریخ المدینة
- الاموال لأبی عبید

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئابووری

هەموویان ببینە