هەموو شتێک بە کرێ

هەموو شتێک بە کرێ

ناتوانین ببینە خاوەنی هیچ شتێک!

هەموو شتێک بە کرێ

نووسەرئاستانەئاستانە
پێنج خولەک خوێندنەوە ١ بینینەکان ١٢ ئاب ٢٠٢٦

هەموو شتێک بە کرێ

یەکێک لە دیوە دڕندەکانی سەرمایەداری کە ماوەیەکە بە ڕوونی هەستی پێ دەکرێت، بابەتی «کرێ و سەبسکرایب و بەشداری»ـیە؛ بە جۆرێک خەریکە وامان لێ دێت کە ناتوانین ببینە خاوەنی هیچ شتێک!

پڕۆگرامێکی دیزاین و مۆنتاژت دەوێت؟ ئیشتراکی مانگانە بکە! حەزت لە فیلمێکە؟ دەبێت ئیشتراکی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بکەیت! باوی ئەوە نەماوە یەکجار پارە بدەیت و شتێک بکڕیت، بەڵکوو هەموو شتێک بە کرێیە و دەبێت بەردەوام لە سووڕی پارەداندا بیت.

بەم دوایییە کۆمپانیای سۆنی (Sony) ڕایگەیاند، کە چیتر لە ساڵی ٢٠٢٨ـەوە یارییەکانی خۆی بە شێوەی شریت نافرۆشێت؛ بەڵکوو دەبێت خەڵک ئیشتراک بکەن لە سەکۆ ئەلیکترۆنییەکەیاندا و لەوێوە یاری بکەن، یان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بیکڕن.

لە هەمووی پێکەنیناویتر کۆمپانیای (BMW) بوو کە ویستی گەرمکەرەوەی کورسییەکانی بکاتە ئیشتراکی مانگانە و، دواتر لەبەر هەڵڵای زۆری خەڵک پەشیمان بووەوە. لە کاتێکدا تۆ کە ئۆتۆمبێلەکە دەکڕیت، بە ئامێری گەرمکەرەوەکەشەوە دەیکڕیت؛ بەڵام کۆمپانیاکان بە کلیکێک لێت دەکوژێننەوە.

بە گشتی هەمووان بەرەو ئەوە دەڕۆن کە خاوەندارێتی نەمێنێت؛ چ گەورە بێت یان بچووک، پێویستە ئیشتراک بکەیت و کرێ بدەیت. ئەمەش موسیبەتێکی تری سەرمایەدارییە بۆ مرۆڤایەتی.

#ئاستانە_Astana

ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە مۆدێرنە

هەمووی ببینە