وەرە، خۆم دەزانم حەزت لە چییە!

وەرە، خۆم دەزانم حەزت لە چییە!

وەرە، خۆم دەزانم حەزت لە چییە!

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٤٩٥ بینینەکان ٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤

وەرە، خۆم دەزانم حەزت لە چییە!


لەوەیە هەمووان بزانن ژیان لەژێر هەژموونی سەرمایەداری و مۆدێرنە و جیهانگیری زۆر ئاڵۆز بووە و، وەک مشەخۆرێک ناهێڵێت لە خەم داببڕێیت تاوەکوو دەمرێت.


بەڵام کاتێک ورد دەبیتەوە تەماشا دەکەیت زۆرێک لە دەردەسەرییەکانت شتگەلێکی ناپێویست و زیادەن کە چواردەور و ژینگە و سیستەمەکە بەسەرتدا فەرزی دەکات، نەک ویست و پێویستی خۆت داوای بکات.


لەم نێوانە تاوانباری سەرەکیی سەرمایەداری و سیستەمە سەپێنراوەکەیە، لە ڕاستیدا سەرمایەداری خۆی ئەو بۆشاییانەت بۆ دروست دەکات و خۆیشی هەوڵی پڕکردنەوەی دەدات بە نرخێکی باش و، تەواوی ژیانت دەکات بە سووڕێکی ئیش و پارەکۆکردنەوە و پاشان خەرجکردنی.


لەم نێوانە ئەوەی بە فیعلی بازرگانی پێوە دەکرێت، ژیان و تەمەنی تۆیە.

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئابووری

هەموویان ببینە