ئەو هەموو کاتەی کە لە ژیانمدا بەفیڕۆم داوە...

ئەو هەموو کاتەی کە لە ژیانمدا بەفیڕۆم داوە...

ئەو هەموو کاتەی کە لە ژیانمدا بەفیڕۆم داوە...

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ١٢٨ بینینەکان ١٠ ئازار ٢٠٢٥

باشە ئەو ساڵانە و ئەو هەموو کاتەی کە لە ژیانمدا بەفیڕۆم داوە لە نافەرمانی خودا، یان لە شتی هیچدا چی لێ بکەم ...!


هەرچەند کاتی زۆری تەمەنت دوور لە خودا بەسەر بردبێت، تۆ وەک موسڵمان تایبەتمەندییەکت هەیە کە هەموو کەسێک ئیرەییت پێ دەبات ...


موسڵمان تاکە بوونەوەرە کە دەتوانێت "delete history" (سڕینەوەی مێژوو) بە تەوبەکردن ئەنجام بدات، واتە هەر چەندە بە نەرێنی دوور کەوتبیتەوە، دەتوانیت هەمووی بسڕیتەوە و لە سەرەتاوە دەست پێ بکەیتەوە هەر چەند دوور کەوتبیتەوە.


- باشە بەڵام من ئاوا کاتێکی زۆرم بەفیڕۆ داوە و خەڵکی زۆر پێش من کەوتوون و زوو دەستیان پێ کردووە! من ناتوانم پێیان بگەمەوە و ناتوانم بگەم!


= موسڵمان لە هەر کاتێکدا درک بکات و بگەڕێتەوە، ئەوە دەگەڕێتەوە لای خوایەکی بەخشندە ...

خودای گەورەش بەخشندە و سەخاوەتمەندە ... (ئەگەر چاکە و خێرت تیا ببینێت یارمەتیت دەدات) ... ئەگەر لە دڵتەوە ڕاستگۆیی نیەتت پیشان بدەیت، هۆکارەکانی ڕاستڕەویت پیشان دەدات و بۆت ئاسان دەکات ...

لە هەر کاتێکدا ئەگەر پەڕەی وەڵامت لێ وەربگیرێتەوە، تۆ لەسەر "نیەت" لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت، واتە ئەگەر پیاوێکی بەتەمەن تەوبە بکات و نیەتی هەبێت هەموو قورئان لەبەر بکات بۆ نموونە، خودا گیانی بستێنێتەوە دوای لەبەرکردنی یەکەم لاپەڕە، ئەوا پاداشتی لەبەرکردنی هەموو قورئانی بۆ دەنووسرێت ...


کەواتە تۆ وەک موسڵمان دەتوانیت تایبەتمەندی گەڕانەوە بۆ سفر بەکار بهێنیت هەرچەندە دوور کەوتبیتەوە لە ڕێگەی تەوبەوە و، دەتوانیت درک بکەیت و بگەیتەوە بە لوتکە کاتێک لە سفرەوەیت هەر چەندە درەنگ دەستت پێ کردبێت لە ڕێگەی نیەتەوە ... گرنگ ئەوەیە دەست پێ بکەیت!


لە ئەندازیار ئەیمەن عەبدوڕەحیم وەرگیراوە

 

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە دەروونناسی و گەشەی کەسی

هەموویان ببینە