ژیا بۆئەوەی بمرێت!
منداڵییەکەی لە یاریکردن بەسەر برد، دواتر چوو بۆ زانکۆ بۆئەوەی سەرکەوتوو بێت لە دۆزینەوەی کارێک، کارەکەشی بەدەست هێنا بۆئەوەی هاوسەرگیری بکات، هاوسەرگیریشی کرد بۆئەوەی منداڵی ببێت، منداڵیشی بوو بۆ ئەوەی گەورەیان بکات... گەورەی کردن و، پاشان مرد!
مرد و خەمی بەرپاکردنی حەقی لە زەویدا هەڵنەگرت. بینی وا دوژمنایەتیی ئایین دەکرێت، هەر بێدەنگ بوو؛ بێڕەوشتی بڵاو دەبێتەوە، هەر بێدەنگ بوو؛ هەر کەسێک وشەی حەق بڵێت ئابڵۆقەی سەری توندتر دەکرێت، هەر بێدەنگ بوو... پاشان مرد!
بەمردوویی ژیا؛ نە چاکەیەکی دەزانی و، نە خراپەیەکیشی دەبوغزاند!
بەمردوویی ژیا؛ ژیان پێی نەگەیشتبوو!
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ﴾
«ئەی گەلی خاوەنباوەڕ! هەر کە خودا و پێغەمبەر بانگیانکردن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەی ئێوە دەژیێنێتەوە، خێرا وەڵامیان بدەنەوە و فەرمانەکەیان جێبەجێ بکەن.»
• د. سامی عامری
#ئاستانە_Astana




