پێم بڵێن تێکۆشەر

پێم بڵێن تێکۆشەر

پێم بڵێن تێکۆشەر

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ١٦ بینینەکان ١٢ تەمموز ٢٠٢٦

پێم بڵێن تێکۆشەر

دەڵێن پەنابەرە کۆن و بەئەزموونەکان لە ڕۆژئاوا، کاتێک ئامۆژگاریی پەنابەرە تازەکان دەکەن، دەڵێن: "ناوێکی بیانی لە خۆتان بنێن بۆ کەیسەکەتان باشترە، با ناوی ئیسلامیتان پێوە نەبێت." بەڵام ئێستا وا دیارە نەک لەوێ، لێرەش ئەو توانەوە و بچووکبوونەوەیە دروست بووە، بە ڕادەیەک کابرا حاشا لە ناو و مێژووی خۆیشی دەکات.

تۆ کە ئەوەندە لە خەمی کورددایت، بۆ ناپرسیت کێ کوردی بەم ڕۆژە گەیاند؟ کێ زمان، کولتوور و پۆشاکی کوردی سڕییەوە و هیی بیانی هێنا؟ لە ئامادەبووانی کۆڕەکەت بۆ ناپرسیت بۆ جلی کوردیتان لەبەر نییە؟

بۆ ناپرسیت کە بۆچی یەکەمێکی وڵاتەکەت ناتوانێت بڵێت "باوکم دکتۆری قورگ و گوێ و لووتە" و کوردیی بیر چووەتەوە؟

مەگەر هەر خودی دەسەڵات نەبوو کە تۆ لە میدیاکانیانەوە ئەم قسانە دەکەیت، پاشخانی کوردییان وێران کرد؟ کێ شوناسی کوردی هەڵگرتووە جگە لە حوجرە و خانەقا و مەلاکان؟ بۆ وا ترساویت، ئەم تەوبە و پەشیمانییەت لە چییە کاک تێکۆشەر؟

بەتەمای بەم شەڕە ڕەگەزپەرستییە بە کوێ بگەیت؟ مەگەر هەر ڕابردوو و ئیسلامییەتەکە نەبوو کە ئێستا لێی ڕادەکەیت، ملیۆنان دۆلاری عەرەب و خەلیجی هێنا بۆ ئەم وڵاتە؟ سەدان مزگەوت و قوتابخانەی پێ دروست نەکرا؟ هەزاران هەتیو و بێکەسی پێ ڕزگار نەکرا؟

ئەگەر وا دەزانیت شۆڕشێکی گەورەت بەرپا کردووە، بیرێکی زیاتری لێ بکەرەوە؛ لەوەیە تەنیا داشێکی تازەی یارییەکی کۆن بیت.

#ئاستانە_Astana

ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە کورد و کوردستان

هەموویان ببینە