ترێندی کوردایەتی

ترێندی کوردایەتی

باوباوی کوردایەتییە؛ ئەویش نەک کوردایەتییەکی ڕەسەن کە خزمەتێک بکات...

ترێندی کوردایەتی

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ١١ بینینەکان ١٠ ئاب ٢٠٢٦

ترێندی کوردایەتی

باوباوی کوردایەتییە؛ ئەویش نەک کوردایەتییەکی ڕەسەن کە خزمەتێک بکات. کوردایەتیی جاران؛ خۆبەختکردن بوو، پاراستنی زمان و کولتووری کوردی بوو، نووسین بوو، شۆڕش و برسێتی بوو؛ بەڵام ئێستا کوردایەتییەکی نوێ سەری هەڵداوە کە بە جنێو دەکرێت!



هەر کێ بێت و هەرچی بێت، دەتوانیت تێر جنێوی بکەیت، بەو مەرجەی باسەکە ببەیتە لای کوردایەتی و باسی عەرەب و تورک بکەیت و، یەک-دوو وشەی (جاش) و (خۆفرۆش) بەکار بهێنیت. ئیتر با ئەسڵەن زمانی کوردیشت تەواو نەبێت و دارێکت نەخستبێتە سەر بەردێک، تۆ کوردێکی (دەرەجە یەک)ـیت!

لە هەمووی مەترسیدارتر، لۆژیکی «یان لەگەڵ منیت، یان خائینیت»ـە، کە هیچ مەجالێکی ڕای جیاواز و گفتوگۆ نادات. ڕەخنەت هەیە، یان لە شتێکدا جیاواز بیر دەکەیتەوە، هیچ سوودێکی نییە؛ تۆ خائینیت و تەواو! چونکە بەرانبەر تاقمە پارێزەرەکەی نیشتمان وەستاویت و، شایەنی سڕینەوەیت.

ئەمانە هەمووی بە جارێک تێکەڵی فەوزای سۆشیاڵ میدیا و (ترێند) و شەڕی لایک و ڤیو بوون. لە پشت شاشەیەکەوە و بە جووڵاندنی هەستی خەڵک و، کەمێک خۆتووڕەکردن و سووکایەتی، دەبیتە ترێندی ڕۆژ و کوردایەتی.

ئەمە نە کوردایەتییە، نە نیشتمانپەروەرییە، بەڵکوو سووکایەتییە بە دۆزێکی ڕەوا و بەتاڵکردنەوەیەتی لە مانا ڕەسەنەکانی خۆی؛ لە هەمان کاتدا خاڵیکردنەوەی هەست و تووڕەییی خەڵکە لە شتێکدا کە ئەوە شوێنی خۆی نییە و بە ڕوونی بەکار دەهێنرێت

#ئاستانە_Astana .

ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە کورد

هەمووی ببینە