ڕیکۆرد شکاندنەکەی زانکۆی سلێمانی...
هەر لەسەرووبەندی هەراوهوریای «داگیرکردن و سڕینەوەی زمان و شوناسی کوردی لەلایەن عەرەب و ئیسلامەوە»، زانکۆی سلێمانی بە نووسینی گەورەترین ڕستەی بەدرەختچێنراو ناوی چووە کتێبی گینسەوە!
سەرەڕای دەستخۆشی و جوانیی کارەکە، بەڵام شۆکێکی گەورەی دروست کرد کە ناوەکە بە ئینگلیزی نووسراوە، نەک کوردی! ئەمەش ئەو پرسیارەی دروست کرد، کە هەر بەجدی کام داگیرکاری گەورەترە؟
داگیرکاریی ئەوەی کە منداڵەکانمان ناویان عومەر و ئەبووبەکر بێت؟ یان ئەوەی لە زانکۆ و پەیمانگاکانمان تەواوی پڕۆسەی خوێندن بە ئینگلیزی بێت و بگرە زانکۆش (ڕیکۆرد)ـێک بە ئینگلیزی بشکێنێت نەک بە کوردی! و، جلوبەرگی کوردی لە ناو زانکۆ و پەیمانگا و دامودەزگاکان قەدەغە بێت و بە جلی فەرمی دانەنرێت؟!
جیا لەوەی کە خەریکە منداڵەکانمان زمانی کوردییان بیر دەچێتەوە بەهۆی زمانی ئینگلیزییەوە؛ تەنانەت هەندێک جار دایک و باوکەکان بە شانازییەوە دەڵێن کە منداڵەکەیان کوردی نازانێت. مۆڵ، خەستەخانە و دامەزراوەکانیش هەر بە ئینگلیزی ناو دەنرێن و کەسیش ناپرسێت بۆ؟
جێی خۆیەتی بپرسین: ئەرێ هەر بەجدی، ئێمە داگیرکراوی کام لاین؟
#ئاستانە_Astana
- دیزاینەر
- موحەممەد ڕەسول

- ئامادەکار
- ئاستانە

- بڵاوکەرەوە
- ئاستانە





