خیانەت و جێندەر
دامەزراوەی بەریتانی بۆ ڕێنمایی و چارەسەری دەروونی، لە تازەترین ڕێنماییدا ناوێکی داناوە بۆ خیانەتی هاوسەری و داوا لە دکتۆرەکان دەکات کە هیچ حوکمێکی ئەخلاقی بەسەر کەسی خیانەتکاردا نەنێن، بەڵکوو تەنیا وەک جیاوازییەکی ڕەفتاری سەیر بکرێت.
ـ (Secret Non-Monogamy)، بەپێی ڕێنمایییە تازەکان، ناوی ئەو حاڵەتەیە کە تێیدا کەسێک پەیوەندییەکی تری سۆزداریی هەیە بە نهێنییەوە و دوور لە چاوی هاوسەری خۆی و، داوا دەکات لە دکتۆرە دەروونییەکان ڕۆشنبیرانە مامەڵە بکەن و حوکمی ئەخلاقی بەسەر کەسەکەدا نەدەن.
ترسە گەورەکە ئەوەیە؛ هاوشێوەی هاوڕەگەزبازی و ڕەگەزگۆڕین، دەرگایەک بکرێتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی خیانەتی هاوسەری و، ناوزەندکردنی بە مەیلێکی سێکسیی جیاواز و تایبەتمەندیی کەسەکە و، لە قاڵبە ئەخلاقییەکەی خۆی دەربکرێت.
لەگەڵ قبووڵکردنی هەموو ئەم لادان و ڕۆچوونە، هێشتا فرەژنی لە ڕۆژئاوا ڕێ پێ نەدراوە و، بە خیانەت و کارێکی ناڕەوا دادەنرێت.
#ئاستانە_Astana
- دیزاینەر
- موحەممەد ڕەسول

- ئامادەکار
- ئاستانە

- بڵاوکەرەوە
- ئاستانە





