ببە بە فەرشی ماڵەکەت!

ببە بە فەرشی ماڵەکەت!

ببە بە فەرشی ماڵەکەت!

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ١ بینینەکان ١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

ببە بە فەرشی ماڵەکەت!

پێوەر و چەمکەکانی ژیان بە جۆرێک ئاوەژوو بوونەتەوە، کە پەناگە بووەتە هێمای زیندان، و سەکینەت ناوی لێ نراوە گۆشەگیری. ماڵ کە لە بنەڕەتدا دەبێت لانکەی ئارامی و چەقی سەقامگیریی مرۆڤ بێت، ئەمڕۆکە وەک نیشانەی خەمۆکی و نەخۆشیی دەروونی وێنا دەکرێت. ئیتر ئەگەر کەسێک کاتەکانی لە ماڵەوە بەسەر ببات و خەریکی ئاوەدانکردنەوەی جیهانە ناوەکییەکەی خۆی بێت، بە چاوێکی نامۆ سەیر دەکرێت و پێی دەوترێت: «پێویستی بە چارەسەرە!».

ئەم فشارە کۆمەڵایەتییە تاکەکانی خستووەتە ناو ڕاکردنێکی بەردەوام و بێسەرئەنجام. چوونەدەرەوە بووەتە ڕۆتینێکی بێئامانج بۆ کوشتنی کات و، خێزانی لە ناوەڕۆکە ڕاستەقینەکەی خۆی خاڵی کردووەتەوە. ئەندامانی یەک خێزان لەژێر یەک سەقفدا وەک میوان مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەن؛ کات و وزە و ماددەی خۆیان لە شەقام، کافێ و شوێنە گشتییەکاندا بەفیڕۆ دەدەن و تەنیا «بە مەوعید» لە ماڵەوە یەکتر دەبینن.

ژیانی تەندروست و نزیک لە فیترەت ئەوەیە کە ماڵ جێگەی مانەوە و ئارامی بێت و، دەرچوون تەنیا بۆ کاتی پێویست و کار بێت، نەک پێچەوانەکەی.

وەک چۆن کاتێک هاوەڵێک پرسی: «ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ)، ڕزگاربوون لە چیدایە؟»، پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمووی: «لِيَسَعْكَ بَيْتُكَ، وَأَمْسِكْ عَلَيْكَ لِسَانَكَ، وَابْكِ عَلَى خَطِيئَتِكَ» [صحيح الترمذي].
واتە: «لە ماڵەوە بمێنەوە (ماڵەکەت جێگات بکاتەوە)، زمانت بپارێزە، و بۆ گوناهەکانت بگری».
هەندێک لە حەکیمانیش وتوویانە: «ببە بە فەرشی ماڵەکەت.»

#ئاستانە_Astana

بڵاوکەرەوە
ئاستانە

زیاتر لە کۆمەڵگە

هەموویان ببینە