خەمی ژیان و بژاردە تاقینەکراوەکان

خەمی ژیان و بژاردە تاقینەکراوەکان

خەمی ژیان و بژاردە تاقینەکراوەکان

یەک خولەک خوێندنەوە ١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٦



گەورەترین مەترسیی شێوازی ژیانی هاوچەرخ لەوەدایە کە بە شێوەیەک داڕێژراوە، مرۆڤ بۆ هەمیشەیی لەنێو دونیادا بژی.

بۆیە مرۆڤ بە سروشتە سنووردارەکەی توانای نییە بەسەر ئەم بێسنوورییەدا زاڵ ببێت کە لە بژاردەکانی بەردەستیدا هەیە و، هەردەم لە خەم و خەفەتی بەدەستنەهێنان و تاقینەکردنەوەی هەموو شێوەکانی ژیان و ئەگەر و بژاردە کراوەکانی تردایە، کە فڕێ دەدرێتە خەیاڵ و ئاوەزییەوە.

ئەم فیردەوسە زەمینییەی کە بۆی دروست کراوە، بووەتە دۆزەخێک بۆی کە هەمیشە خەمبار و بێزارە لە هەمبەر قەدەرەکانی ژیانی و ناشوکرە؛ ئەوەی مرۆڤ ڕزگار دەکات تەنیا باوەڕبوونە بە غەیب و تەسلیمبوونە بە قەدەرەکانی پەروەردگار و چاوداخستنێتی بەرانبەر وەهمەکانی دونیای هاوچەرخ.

گرنگترین شتیش ژیانە لەناو دونیادا وەک غەریب و ڕێبوارێک، کە کاتێکی کەم لێرەیە و جێی دەهێڵێت.

د. یەحیا ئیسماعیل

#ئاستانە_Astana

ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
گەشبین

زیاتر لە کۆمەڵگە

هەموویان ببینە