زۆر جار لێرە و لەوێ فیلم، ئەنیمی یان یارییەک دەبینیت کە لێی نووسراوە (+18)، بەو مانایەی کە بۆ سەروو هەژدە ساڵ و پێگەیشتووانە و، هەندێک دیمەنی تێدایە کە بۆ منداڵ ناشێت.
ئەم چەمکە بە بیانووی پاراستنی منداڵەوە بووەتە گەورەترین هۆکار بۆ تێپەڕاندنی چەندین شتی ناڕەوا و نائەخلاقی، کە تەنانەت بۆ گەورەکانیش تەندروست نین.
هەڵکشانی تەمەن بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی لەسەر دیمەنێکی ورووژێنەر هەڵناگرێت، یان مانای ئەوە نادات کە دیمەنێکی خوێناوی کاریگەری لەسەر دەروون و میزاجت دانانێت؛ گەورە بیت یان بچووک، کاریگەریی ئەم شتانە لەسەرت دەمێنێتەوە.
دیمەنێکی ناڕەوا (+18) بێت یان (+30) هەر ناڕەوایە، بە تایبەت بۆ ئێمەی موسڵمان کە ئایینەکەمان بەرپرسیاری کردووین لە هەمبەر هەموو بیستن و بینینێک.
لە سەرەنجامدا دەردەکەوێت کە ئەم چەمکە تەنیا بووەتە ئامرازێک بۆ تێپەڕاندنی هەموو شتێکی ناڕەوا و ئاساییکردنەوەی، کە تەنیا کێشەکە ئەوەیە تەمەنت چەندێکە، دەنا ناوەڕۆکەکە بێ کێشەیە.
#ئاستانە_Astana
- دیزاینەر
- موحەممەد ڕەسول

- ئامادەکار
- ئاستانە

- بڵاوکەرەوە
- گەشبین




