ئەکتیڤپەرستی و یەکەمبوون

ئەکتیڤپەرستی و یەکەمبوون

یەک لە دیاردە لەدەستدەرچووەکانی ئێستا کە کۆمەڵگەی کوردی نەخۆش خستووە..

ئەکتیڤپەرستی و یەکەمبوون

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٢٤ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئەکتیڤپەرستی و یەکەمبوون

یەک لە دیاردە لەدەستدەرچووەکانی ئێستا کە کۆمەڵگەی کوردی نەخۆش خستووە، پەتای ئەکتیڤپەرستی و یەکەمبوونە لە نێو میدیا کوردییەکان. یەکەمبوون لە چی؟

یەکەمبوون لە گریانادنی منداڵێکی بێباوک، یان بەشەڕدانی دوو هاوسەر یان دایک و کوڕێک؛ دۆزینەوەی کێشە خێزانییەکان و گەورەترکردنیان و، هێنانەسەر شاشەی هەموو ئەمانە بۆ ماڵ و خێزانی کوردی!

هەموو ئەمانە بۆ چەند هەزار لایکێک یان کۆمێنتێک کە بڵێن "فڵانە میدیا یەکەمە". کێشەکە ئەوەیە؛ خودی (ئەلگۆریتم)ـەکانی سۆشیاڵ میدیا هانی بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە ناوەڕۆکە دەدەن و، میدیاکان سەرەنجامی ئەم ناوەڕۆکەیان دەست دەکەوێت و بە دڵیانە.

لە هەمان کاتدا ئەم شێوازی کارکردنە میکانیزمێکە بۆ دووبارە سەرقاڵکردنەوەی کۆمەڵگەیە بە باسوخواسی لاوەکی و پڕوپووچەوە و، لەبیرکردنی باسە جیددییەکان و بێئاگابوون لەوەی کە ڕوو دەدات.

شوێن (ترێند)ـە پووچەکان مەکەوە؛ چونکە دەکرێت تۆ ترێندی دواتر بیت.

#ئاستانە_Astana

زیاتر لە فیکر

هەمووی ببینە