"زەکاتی دەوڵەمەندەکانی کوردستان زیاترە لە ٧٥٠ ملیۆن دۆلار!"

"زەکاتی دەوڵەمەندەکانی کوردستان زیاترە لە ٧٥٠ ملیۆن دۆلار!"

"زەکاتی دەوڵەمەندەکانی کوردستان زیاترە لە ٧٥٠ ملیۆن دۆلار!"

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ١١٢٨ بینینەکان ٢٤ نیسان ٢٠٢١

"زەکاتی دەوڵەمەندەکانی کوردستان زیاترە لە ٧٥٠ ملیۆن دۆلار!"


«دکتۆر ھاشم زێباری» شارەزای بواری ئابووری دەڵێت: زەکاتی دەوڵەمەندەکانی کوردستان زیاترە لە ٧٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (کە ئەم بڕە پارەیە بەسە بۆ موچەی تەواوی یەک مانگی موچە خۆرە نا یاسایی و یاساییەکانی کوردستان). ھەروەھا ١٠ ھەزار دەوڵەمەند لە کوردستان بوونیان ھەیە کە داھاتیان لە سەرووی ٥ ملیۆن دۆلارەوەیە و داھاتی ١٣ دەوڵەمەندی کوردستان لە یەک ملیار دۆلار زیاترە.
پێشتریش ئەمینداری یەکیەتی جیھانی زانایانی موسڵمان ڕایگەیاند: "کە زەکاتی ئەو بڕە پارانەی لە جیھانی ئیسلامیدا ھەیە بە نزیکەی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ملیار دۆلارە، (کە سێ بۆ چوار ئەوەندەی داھاتی گشتی خەمڵێنراوی عێراق دەکات بۆ ساڵی ٢٠٢١) لە تواناییدا ھەیە کۆتایی بە ھەژاری بھێنێت لە جیھانی ئیسلامی".
زەکات، یەکێکە لە پایەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام کە ئەگەر دەوڵەمەندانی کوردستان پێوەی پابەندبوونایە، ئەو ھەژارییەی چارەسەر دەکرد کە لە ئەنجامی سیستەمی سەرمایەداری و گەندەڵی بەرپرسانەوە دروست بووە، ھەر وەک پێغەمبەر «ﷺ» فەرموویەتی: «ولم يمنعوا زكاة أموالهم إلا مُنعوا القطر من السماء، ولولا البهائم لم يُمطروا».
واتە: ھەر گەلێ زەکاتی سەروەت و سامانی نەدات ئیلا بارانیان لێ دەگیرێتەوە، خۆ ئەگەر لەبەر ئاژەڵان نەبێ ئەوا ھیج بارانیان بۆ نابارێت.
(سنن ابن ماجه)
جا بەڕاستی ئەمە ھەڕەشەیەکی گەورەیە.

سەرچاوە:
https://rb.gy/qsbycu 

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئابووری

هەموویان ببینە