لە ئایینی زەردەشتییدا کەسوکار بەرپرسن لە تاوانی تاوانبار!
وەک ئاشکرایە لە دەستوری وڵاتان و ئایینەکاندا کاتێک کەسێک تاوانێک دەکات ئەوا خۆی سزا دەدرێت، کاتێک مرۆڤێک مرۆڤێکی تر دەکوژێت، بەپێی هەندێک لە ئایینەکان دەکوژرێتەوە، لەم سەردەمەشدا بەپێی دەستووری وەڵاتان کەسی تاوانبار دەخرێتە زیندانەوە، یان هەر سزایەکی تر بۆ خودی تاوانبارەکەیە، کاتێک کەسێک تاوان دەکات ئەوا براکەی و خزم و کەسوکاری بەرپرس نابێت. بەڵام لە ئایینی زەردەشتیدا خزم و کەسوکار تاوانی تاوانبار هەڵدەگرن.
وەک لە ڤارگەردی (٤) بەندی (٥)ی ڤێندیدات هاتووە: "ئەی خودای جیهان، ئەی پیرۆز! ئەگەر کەسێک ڕێکەوتنی قسەی پێشێل کرد ئەوا چەند کەسی تر تاوانەکەی ئەو دەیانگرێتەوە و بەرپرسیار دەبن؟ ئاهورامەزدا وەڵامی دایەوە: تاوانەکەی وا دەکات نزیکترین خزمەکانی بۆ ماوەی (۳٠٠) ساڵ بەرپرس بن."!
لە ڤارگەردی (٤) بەندی (٦)دا هاتووە: "ئەی خودای جیهان، ئەی پیرۆز، ئەگەر کەسێک ڕێکەوتنی دەستی پێشێل کرد ئەوە چەند کەسی تر تاوانەکەی ئەو دەیگرێتەوە و بەرپرس دەبن؟ ئاهورامزدا وەڵامی دایەوە: تاوانەکەی وا دەکات نزیکترین خزمەکانی بۆ ماوەی (٦٠٠) ساڵ بەرپرس ببن."!
بەهەمان شێوە لە ڤارگەردی (٤) بەندی (۷) تا (۹) باسی پێشێل کردنی ڕێکەوتنی مەڕوماڵات و گاجووت دەکات، کە ئاهورامزدا لە وەڵامدا دەڵێت: "نزیکترین خزمەکانی ئەو کەسەی ڕێکەوتنی مەڕوماڵاتی پێشێل کردووە بۆ ماوی (۷٠٠) ساڵ بەرپرس دەبن و ئەو کەسەی ڕێکەوتنی گاجووتی پێشێل کردووە، خزمەکانی بۆ ماوەی (۸٠٠) بۆ (۹٠٠) ساڵ بەرپرس دەبن."
#Astana_ئاستانە

لە ئایینی زەردەشتییدا کەسوکار بەرپرسن لە تاوانی تاوانبار!
لە ئایینی زەردەشتییدا کەسوکار بەرپرسن لە تاوانی تاوانبار!
نووسەر
ئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ١١٠٥ بینینەکان ١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢١



