نوێنەری زەردەشتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت!
«پێكه‌وه ژیان، ڕێزی هه‌موو ئایینه‌كان، قبووڵكردنی ڕای به‌رانبه‌ر»
ئه‌م ده‌سته‌واژه و چه‌مک و قسانه چه‌ندین ساڵه ئێمه‌یان كاس كردووه. به‌ڵام ته‌نیا درووشمی بێ ناوه‌ڕۆک و بانگه‌شه‌ی بێ كردارە و قه‌وانێكی سواوی هه‌زاران جار دووبارهبووەوەیە و هیچی تر!
ئه‌م چه‌مک و ده‌سته‌واژانه ته‌نیا بۆ موسڵمان كاری پێ ده‌كرێت و ته‌نیا له‌سه‌ر موسڵمان پێویسته پابه‌ند بێت پێوەی.
ده‌بینین كه‌سانێک له ئاستێکی به‌رزدا داوا له موسڵمانان ده‌كەن کە كه‌سی یه‌زیدی و جوولەکە و مه‌سیحی به برای خۆی بزانێت، ئه‌گه‌ر نا تۆمه‌تی ده‌مارگیری و ڕه‌گه‌زپه‌رستی بۆ بڕیار ده‌درێت. له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌گه‌ر چی كابرای یه‌زیدی و جوولەکەكه موسڵمانان به برای خۆی نازانێت و له بورجێكی بەرزه‌وه سه‌یری موسڵمان ده‌كات، كه‌سیش نییه داوای لێ بكات بڵێت وه‌ره موسڵمانان به برای خۆت بزانه!
ئێمه نامانه‌وێت ئەوان ئێمه بكه‌ن به برای خۆیان، به‌ڵام هه‌ر هیچ نه‌بێت ڕێز بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دابنێن و ئایینی ئیسلام كه ئایینی زۆرینەی وڵاته، ڕێزی لێ بگرن.
به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتە عەلەمانییە هیچ باكی نییه به‌م بێ ڕێزی کردنە. هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی وای نییه به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێز و شكۆی ئیسلام بریندار ده‌كه‌ن، بەڵکوو چاوپۆشی پۆشیشیان لێ دەکات.
ئه‌وه‌تا له‌دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، درۆ و بوختان و قسه‌ی نه‌شیاوی بۆ مامۆستایه‌كی ئایینی هه‌ڵبه‌ستووه، له كه‌مترین هه‌وڵ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی خۆی، ئه‌م مامۆستا ئایینییه سكاڵای تۆماركردووه له سه‌ر نوێنه‌ری زهردشتییهكان، له دوای دوو هه‌فته‌ش ئه‌م كه‌سه ئاماده‌ی چوونه به‌ر ده‌رگای دادگای نییه، ته‌نانه‌ت ئاماده نییه پۆزش و داوای لێبوردن بكات له‌م مامۆستا ئایینییه. به‌ڵكوو زۆر به ڕۆحێكی عه‌نته‌ری ده‌ڵێت: "من ده‌ستگیر ناكرێم".
ئه‌مه‌یه ده‌سه‌ڵاتی عالەمانی و چه‌مكه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و ڕێزی ئایینه‌كان، ڕۆژانه مامۆستای ئایینی له‌سه‌ر كه‌مترین وشه ده‌ستگیر ده‌كرێن و زیندانی ده‌كرێن. بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێک هه‌بێت داوای كه‌مترین مافی موسڵمانان بكات له‌م وڵاته!
#ئاستانە_Astana

نوێنەری زەردەشتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت!
نوێنەری زەردەشتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت!
نووسەر
ئاستانە
سێ خولەک خوێندنەوە ١٢٧٦ بینینەکان ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠٢١



