کۆیلایەتی سەردەم، لەژێر ناوی ئازادیدا!
خەڵکی ئێستای ئەمریکا هەمووی قەرزارن، هەمان ئەو حاڵەتەی کە بە خراپترین سیمای ژیانی سەردەمەکانی پێشوو دادەنرا. هەر ئەم حاڵەتە بوو کە وای لە هەریەک لە شەریعەتی ئیسلامی و ڕێسای کڵێسایی کرد، تا هەوڵی ئەوە بدەن جارێکی دیکە دروست نەبێتەوە. چونکە بابەتەکە لە کۆتاییدا دەگەیشتە ئەو ئاستەی ئەگەر خێزانێک قەرزێکی زۆریان لەسەر کەڵەکە بووایە، ناچار دەبوون خۆیان یان منداڵەکانیان بفرۆشن و ببنە کۆیلە تاوەکوو ئەو قەرزە بدەنەوە.
بەڵام سەیری گشتی حاڵ و گوزەرانی ئێستای خەڵکی بکە، میللەتێک قەرزارە، بە ناچاری خەڵکی خۆیان ڕادەستی خاوەن کارەکان دەکەن، تا ئەوەی کارێک بە کرێ بکەن کە هەرگیز بیریان لێنەکردووەتەوە، تەنیا بۆ ئەوەی ئەو قەرزەی لەسەریانە بیدەنەوە.
ئەگەر ئامێری کات ئەرستۆی بهێنایەتەوە بۆ ئەمریکای ئەمڕۆ، ئەوە وایدەزانی کە زۆرینەی خەڵکی ئەو وڵاتە بەندە و کۆیلەن. ئاخر لای ئەو جیاوازی نێوان ئەوەی خۆت بفرۆشیت، لەگەڵ ئەوەی خۆت بە کرێ بدەیتە دەست خاوەن کارێک، تەنیا خستنە چوارچێوەیەکی یاساییە و هیچی دیکە.
لەبەر ئەوە ئەو پێناسەیەی کە بۆ وشەی ئازادی دەیکەین شتێکی بێمانایە، ڕێگەمان بە خۆماندا کە بە جۆرێک بژین کە زۆرێک لە خەڵکی جیهانی کۆن بە کۆیلایەتییەکی ڕووتیان دادەنا، پاشان سەر لە نوێ بە ئازادی پێناسەمان کردەوە، مەبەستم ئەوەیە پێناسەی ئازادیمان کرد بەوەی بتوانیت هێزی کارکردنت لە بازاڕی سەرمایەداریدا بفرۆشیت.
نووسینی: دەیڤید گرەیبەر
#ئاستانە_Astana

کۆیلایەتی سەردەم، لەژێر ناوی ئازادیدا!
کۆیلایەتی سەردەم، لەژێر ناوی ئازادیدا!
نووسەر
ئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٧٤٢ بینینەکان ٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢١



