پێگەی خۆر لە ئایینی زەردەشتیدا!

پێگەی خۆر لە ئایینی زەردەشتیدا!

پێگەی خۆر لە ئایینی زەردەشتیدا! خۆر (میهر) یەكێكە لە بیروباوەڕە پیرۆزەكان لای زەردەشتییەكان و سەرچاوەی تیشک و ڕووناکییە. میهرپەرستی كە لە پێش زەردەشتییەتدا لەلای گەلە ئارییەکان باو بووە، بە هەمان...

پێگەی خۆر لە ئایینی زەردەشتیدا!

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ١٣٨٧ بینینەکان ١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

پێگەی خۆر لە ئایینی زەردەشتیدا!
 
خۆر (میهر) یەكێكە لە بیروباوەڕە پیرۆزەكان لای «زەردەشتییەكان» و سەرچاوەی تیشک و ڕووناکییە. میهرپەرستی كە لە پێش زەردەشتییەتدا لەلای گەلە «ئارییەکان» باو بووە، بە هەمان شێوە كاریگەری خستووەتە سەر زەردەشتییەت و بە خوداوەندێكی ناو ئایینی زەردەشتی ناوزەند كراوە، لەناو «یەشتەكان»یشدا بەشێكی تایبەت هەیە بە ناوی (میهر یەشت)ـەوە و ئاهورامەزدا ستایشی دەكات.

هەر بۆیە لە ئایینی مەزدەیەسنای (زەردەشتی) ساسانییەكاندا پلەیەكی بەرز و باڵای وەرگرتووە؛ بە جۆرێک كە «یەزدەگورد»ی دووەم بەم جۆرە سوێندی پێ دەخوات:
"سوێند بە هەتاو، خودای مەزن، كە بە تیشكی خۆی پرشنگی داوەتە گێتی و بە تین و بڵێسەی رەجەم دونیای گەرم داهێناوە."

ئەم بیروباوەڕەشیان بەسەر مەسیحییەكانی وڵاتدا سەپاندبوو، نموونەش بۆ ئەمە: پەیمانی «شاپووری دووەم» بووە کە بەڵێنی بە «شەمعۆن بەرسەبعی»دا لێی خۆش ببێت و نەیكوژێت؛ بەو مەرجەی پەسنی هەتاو بدات!
تەنانەت یەكێک لە ڕێ و شوێنەكانی «موغان» ئەمە بوو كە: خۆری بەخت دەبێت بە پیرۆز بگیرێت و سەری بۆ نەوی بكرێت. هەر بۆیە (میهر) پلەكەی هێندە بەرز بووە كە بە خودای بەتوانا و كوڕی خودا و یاریدەی ئازای «ئەمشاسپەندان» (ئێزدەکانی ئاهورامەزدا) باسكراوە.

ئەم پیرۆزی و بە گەورە دانانە گەیشتووەتە ئاستێک کە ئەو وێنە خەیاڵییەی بۆ زەردەشت کێشراوە بە جۆرێكە، كە پەنجەی شەهادەی بەرز كردووەتەوە و ئاماژە بە پشتەوەی دەدات، كە سەرنجی پشتەوەی دەدەین، دەبینین خۆر لە پشتی سەرییەوەیەتی!
بێگومان هەر ئەمەشە وەها دەکات کە نووسەرێکی مەزنی وەکوو «ئارتوور کریستنسن» لەمەڕ بیروباوەڕی ئایینەکەوە بڵێت:
"گشت دەقەكانی ئاڤێستا ئەوە دەسەلمێنن كە پەرستنی توخم و ماددەکانی سروشتی، یەكێک لە بنەماكانی ئایینی زەردەشتی بووە."
 
سەرچاوە:
ئارتوور کریستنسن، ئێرانی سەردەمی ساسانییەکان، وەرگێڕانی: سەڵاحەدین ئاشتی، چاپی ٢٠٠٦ـی لەدایکبوونی مەسیح، بڵاوکراوەی بنکەی ژین، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، لاپەڕە: ١٨٦ – ١٨٧

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە کورد

هەمووی ببینە